یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌كانی سوكایه‌تیكردن به‌ خێزان‌و هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2010 : 20:19:10
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی (20/9/2010) ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێك خرانه‌ به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌، له‌وانه‌ خۆ ئاماده‌كردن بۆ رۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان، كه‌ رۆژی (21/9) دامه‌زرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیار درا له‌ له‌ هۆڵی زانایان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ئاهه‌نگێك ساز بكرێت، كه‌ تێیدا به‌ بۆنه‌ی رۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان، چه‌ند وتارێك ده‌خوێندرێنه‌وه‌‌و، هه‌روه‌ها مه‌راسیمێكی رێزلێنان ده‌كرێت بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك كه‌ رۆڵیان له‌ ریزه‌كانی زانایان هه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌ستخۆشانه‌یان له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرد، له‌ نوێكردنه‌وه‌ی ته‌شكیلاتی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، هیوایان خواست بتوانرێت له‌ ماوه‌ی داهاتوو لقه‌كانی دیكه‌ش ته‌واو بكرێن.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌و خاڵانه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر كرا، نیشاندانی هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بوو، ده‌رباره‌ی ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ی هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ خێزانه‌كانی به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر‌و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی ده‌كه‌ن، له‌و باره‌وه‌ ئه‌نجومه‌ن به‌ كۆده‌نگ رایان گه‌یاند:

به‌ تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ قێزه‌ون‌و ناموسڵمان‌و نا مرۆڤانه‌یه‌ ده‌كه‌ین‌و، پێمان وایه‌ ئامانج تێكدانی یه‌كێتی‌و یه‌كبوونی موسڵمانانه‌‌و، قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی رق لێكبوونه‌وه‌‌و دووبه‌ره‌كییه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵی موسڵمانان، به‌تایبه‌تی قسه‌گووتن به‌ دایكی ئیماندارن قسه‌گووتنه‌ به‌ قورئان‌و كه‌لامی خوای مه‌زن‌و ئازاردانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمانه‌، هه‌روه‌ها سوكایه‌تیكردن به‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌ڵسوكه‌وته‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یامی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، كه‌ هه‌میشه‌ جه‌غتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌، كه‌ هاوه‌ڵان هه‌موویان روناكی‌و نورن هه‌تا هه‌تایی، به‌تایبه‌تیش چوار خه‌لیفه‌كانی راشیدین‌و، ئه‌نسار‌و موهاجرین، ئه‌وانه‌ هێڵی سوورن، هه‌ر كه‌سێك خۆی به‌ موسڵمان بزانێت بۆی نییه‌ زمانی زبر‌و سووك له‌سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ به‌كار بێنێت.

دواتر ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، نابێ‌ ئه‌و كارانه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر گیانی ته‌بایی‌و پێ:ه‌وه‌ژیان هه‌بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و، پێویسته‌ پارێزگاری له‌ خسوسیه‌ت‌و تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه‌، كه‌ موسڵمانان له‌سه‌ر مه‌زه‌بی ئیمامی شافیعینه‌.

بۆیه‌ ئه‌نجومه‌ن رایده‌گه‌یه‌نێت:
وێڕای ئه‌وه‌ی داوای به‌ دادگایی گه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و وتانه‌ ده‌كه‌ین، جه‌غتیش ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ كوردستان هه‌میشه‌ مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیان بووه‌‌و، هه‌میشه‌ش جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌تایبه‌تی سنووری هه‌رێمی كوردستان قه‌ت ئاریشه‌ی نه‌بووه‌‌و، هه‌میشه‌ به‌ ئارامی هه‌موو ئاینه‌كان پێكه‌وه‌ژیاون‌و، هه‌میشه‌ش پارێزگاری له‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی كردووه‌‌و، كه‌ هه‌موویان پێڕه‌وی مه‌زه‌بی ئیمامی شافیعین.

خوای گه‌وره‌ش ده‌رباره‌ی هاوسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت:

(النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ).