یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
دوای بڕیاری قورئان سوتاندن... هه‌ڵمه‌تی موسڵمانبوون زیادی كردووه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2010 : 11:10:52
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بۆچوون‌و دژایه‌تی‌و پێوه‌رو پیلانه‌كان، ئاینی پیرۆزی ئیسلام جیا له‌ هه‌موو ئاین‌و دروشم‌و ئایدۆلۆژیایه‌ك، تا دژایه‌تی‌و ركابه‌ری به‌رامبه‌ر بنوێنرێ‌ شوێنكه‌وتووان‌و بانگخوازانی روو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن.

وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره‌ ماوه‌ی 2 مانگێك ده‌بێ‌ دژایه‌تی‌و هه‌ڵچوونی نابه‌جێ‌‌و ناماقوڵانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام‌و دروشمه‌كانی له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروستكردووه‌، كه‌ بووه‌ مایه‌ی سه‌رنج‌و دڵته‌نگی‌و گومانی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان‌و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر مایه‌ی تێڕامان‌و سه‌رنجه‌: بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری رێژه‌ی موسڵمان بوونه‌ له‌ خودی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو ته‌نها له‌ 5 شاری ئه‌و وڵاته‌.

(محمد ناصر) كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئیسلامیه‌ له‌ واشنتۆن، بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرای كردو گوتی: هاوكات له‌گه‌ڵا ده‌نگۆی سوتاندنی قوڕئانی پیرۆز به‌ده‌ستی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی‌و، ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ سه‌ر دروستكردنی مزگه‌وته‌كه‌ی (گڕاوند زیڕۆ)، ته‌نها له‌ 5 پێنج ناوچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ میریلاندو ڤێرجینیاو واشنتۆنی پایته‌خت، زیاتر له‌ 180 ئه‌مه‌ریكی به‌ پیاوو ئافره‌ت‌و به‌ ته‌مه‌نی جیاواز موسڵمانبوونی خۆیان ئاشكرا كردووه‌.

شایانی باسه‌، زۆری رێژه‌ی موسڵمانبوونی به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵا وڵاتانی تر زۆر به‌رچاوه‌و، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ زۆری بوونی مزگه‌وت له‌م وڵاته‌دا، كه‌ به‌پێی ئاماره‌كان: ته‌نها له‌ ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ 1200 مزگه‌وت دروستكراوه‌، به‌ڵام ئه‌م دژایه‌تیانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ مزگه‌وت‌و قوڕئان، رێژه‌و ئامارو پێوانه‌كانی زیاترو زۆرتر كردووه‌.