یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدانی زانایان ده‌كات‌و په‌یامێكیش ده‌داته‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی سنووری هه‌ولێر
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2010 : 11:17:23
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان:

له‌ یادی چل ساڵه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، شاندێكی زانایانی ناوشاری هه‌ولێر‌و ئه‌ندام‌و كارگێرانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌زاری شه‌هیدانی یه‌كێتی زانایان شه‌هید مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن گه‌ناوی‌و، شه‌هید مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن هه‌مزه‌ كۆری‌و، شه‌هید مامۆستا مه‌لا عبدالله په‌لپیتانی، كرد له‌ شاری هه‌ولێر. وه‌ك ده‌ربڕینی وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌ر چاوه‌ی پێشكه‌شی گه‌له‌كه‌یان‌و ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و زانایانی ئاینی ئیسلامیان كرد بوو له‌ ماوه‌ی ژیانیان‌و، له‌ڕێزه‌كانی یه‌كێتی زانایان كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ پۆستی باڵای یه‌كێتی زانایان دا بوونه‌ له‌كاتی شه‌هید بوونیان. شایه‌نی باسه‌ دوای خوێندنی فاتحه‌ بۆ گیانی پیرۆزیان له‌ وته‌كه‌یدا شێخ نیاز دێگه‌یی ئاماژه‌ی به‌گه‌وره‌یی‌ودانایی ‌و خزمه‌تی به‌رچاوی ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ریه‌كه‌یانی كرد‌و به‌ڵێنی پابه‌ند بونیان به‌رێبازی شه‌هیدان دووپات كرده‌وه‌ .

هه‌روه‌ها لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌ یادی چل ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی یه‌كه‌ماندا،په‌یامێكی هه‌ماهه‌نگی ده‌داته‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ شاری هه‌ولێرو،هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێرو،ده‌وروبه‌ر

له‌ یادی چل ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌دیاری هه‌ناردنی دانه‌یه‌ك له‌ قورئانی پیرۆز لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، په‌یامێكی هه‌ماهه‌نگی ده‌داته‌ سه‌رجه‌م ناوه‌ند‌و مه‌ڵبه‌ند‌و لقه‌ كانی هه‌ولێری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

[له‌یادی(40)چل ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی یه‌كه‌مان،[یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان]، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌رێزدا، دووپاتی رێز‌و خۆشه‌ویستی‌و، برایه‌تی‌و، هه‌ماهه‌نگی‌و، یه‌ك هه‌ڵوێستی یه‌كێتی یه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه‌، له‌ پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری موسڵمان‌و، داكۆكی كردن له‌ هه‌موو مافه‌ڕه‌واكانی‌و، به‌ره‌و پێش بردنی ده‌ست كه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و، ئاینی یه‌كانمان له‌هه‌رێمی كوردستان .]

له‌گه‌ڵ رێزماندا.....

لقی هه‌ولێری یه‌كێتی
زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
21/9/2010