یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان مه‌راسمێك ساز ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2010 : 20:51:00
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی 21/9/2010 به‌ مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی یادی چل ساڵه‌ی دامه‌زاندیه‌وه‌، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مه‌راسیمێكی تایبه‌تی له‌ هۆڵی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه‌ برد‌و، چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانیشی به‌و بۆنه‌وه‌ دابه‌ش كرد.

له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی‌و وه‌زیری ئه‌وقاف‌و ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و په‌رله‌مانتارو كه‌سایه‌تی‌و رێكخراوه‌كان‌و ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئایینی به‌ژدار بوون، له‌ سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سعید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا وێڕای پیرۆزبای ئه‌و یاده‌ له‌ زانایان، باسی رۆڵ‌و پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی كرد، كه‌ هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و گه‌ل‌و وڵاتی خۆیان بوونه‌‌و، به‌رده‌وامیش هه‌وڵیان داوه‌، رۆڵه‌كانی میلله‌ت به‌ ئاراسته‌ی هزری ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی به‌رن.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان هانده‌رێكه‌ له‌ زیاتر چوونه‌ پێشه‌وه‌ی كاری رێكخراوه‌یی‌و خزمه‌ت كردنی زانایان‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی زانایانی كورد په‌روه‌رو ئاینپه‌روه‌ر، له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی ئه‌وه‌شی گوت: كه‌ یه‌كێتی زانایان په‌یمان نوێ ده‌كاته‌وه‌ له‌ خزمه‌ت كردنی زانایان بۆ زیاتر ده‌سته‌ به‌ر كردنی مافه‌كان‌و داكۆكی كرد له‌ تایبه‌تمه‌نده‌یه‌كانیان.

دواتر شیخ محمد شاكه‌لی وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و به‌ناوی سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له‌ زانایان كرد‌و جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌میشه‌ پاڵپشتی زانایانه‌‌و ئه‌ركیشه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كوردستان‌و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان بكه‌ین.

پاشان به‌رێز كامیلی حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كارو باری ئایینی وتارێكی پێشكه‌ش كردو، له‌ وتاره‌كه‌شیدا رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له‌ گشت قۆناغه‌كان به‌رز نرخاند‌و دواشی كرد، كه‌ مامۆستایانی ئایینی زیاتر بتوانن رۆڵ ببینن‌و، به‌ هیممه‌تی ئه‌وانیش گیانی ئایینی له‌ كوردستان زیاتر په‌ره‌ بستێنێ‌.
له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا چه‌ندین خه‌ڵات به‌سه‌ر كه‌س‌و كاری شه‌هیدان‌و تێكۆشه‌رانی ئه‌و یه‌كێتیه‌‌و سه‌رۆكه‌كانی رابردووی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌ش كرا، كه‌ وه‌ك رێزلێنانێك له‌ هه‌وڵ‌و ماندوو بوونیان مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌و ساڵیاده‌دا ئاماده‌ی كردبوون.

جێی ئاماژه‌ پێ‌ كردنه‌ یه‌كێتی زانایان له‌ به‌رواری 21/9/1970 به‌ چاودێری‌و ئاماده‌ بوونی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی دامه‌زرا‌وه‌.