یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
بۆ ماوه‌یه‌ك دكتۆر عه‌بدوله‌تیف ئه‌حمه‌د له‌ وتاری هه‌ینی چوارقوڕنه‌ راده‌گیرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/09/2010 : 19:08:26
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی ‏(24‏/9‏/2010) له‌ مزگه‌وتی چورقوڕنه‌ هه‌ندێك له‌ هاووڵاتیان له‌ مزگه‌وت ده‌نگه‌ ده‌نگ دروست ده‌كه‌ن، وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر لادانی وتاربێژی مزگه‌وت.

دكتۆر عه‌بدوله‌تیفی چوارقوڕنه‌، كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنی (ئه‌لئه‌سه‌ر)یش به‌رنامه‌ی هه‌یه‌، له‌ مزگه‌وتی چوارقوڕنه‌ وتاری هه‌ینی ده‌خوێنێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ پێێ‌ فه‌رمانی ئه‌وقافی رانیه‌ له‌ وتاری هه‌ینی راده‌گیرێت. به‌ پێی هه‌ندێك له‌ ئاماده‌بووان رۆژی هه‌ینی هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیان مزگه‌وتیان به‌جێهێشتووه‌‌و، هه‌ندێكیش كردوویانه‌ته‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر لادانی وتاربێژی مزگه‌وت.

له‌ به‌دواداچوونێكدا (zanayan.org) په‌یوه‌ندی به‌ مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا ده‌ره‌كۆتری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی‌و سه‌رپه‌رشتیاری لقه‌كانی رانیه‌‌و پشده‌ری زانایان كرد، به‌ڕێزیان دڵته‌نگی‌و غه‌مناكی خۆی ده‌ربڕی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ مزگه‌وت روویداوه‌، گووتی: بۆ لادانی مامۆستا عه‌بدوله‌تیف‌و دانانی یه‌كێكی دیكه‌ هیچ پرس به‌ ئێمه‌ نه‌كراوه‌.

ده‌رباره‌ی به‌داوداچوونیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ گووتی: به‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لقی زانایان‌و قائیمقامیه‌ت‌و ئاسایشی رانیه‌ ده‌كه‌ین.

ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی لادانی وتاربێژی مزگه‌وتی چوارقوڕنه‌، به‌ڕێك كاك غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌ڕین‌ به‌ ماڵپه‌ڕی زانایانی راگه‌یاند: لادانی دكتۆر هیچ پاڵنه‌رێكی له‌ پشت نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌و هیچ گرفتی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و دام‌و ده‌زگاكانی رانیه‌ نییه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر هاتوچۆی مزگه‌وتی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌وانی ره‌مه‌زان، لێك حاڵینه‌بوونێك هه‌بوو، كه‌ خه‌ڵكێكی خراپیش ئه‌مه‌یان به‌ هه‌ل قۆسته‌وه‌ تا تۆمه‌ت دروست بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه‌ گه‌نجێكی زۆر روویان له‌ مزگه‌وت كردبوو، بۆیه‌ دوای راگۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قائمقامیه‌ت‌و ئاسایشی رانیه‌، پێمان باش بوو داوای لێبكه‌ین بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی وتاردان رابگرێت، ئه‌وه‌ بوو له‌ وتاری هه‌ینی پێش ئه‌وه‌ من خۆم چوومه‌ مزگه‌وت، كه‌ به‌ خه‌ڵكی راگه‌یاند.

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه‌ له‌ وتاری هه‌ینی خه‌ڵكی هان داوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌ڕین‌ ئه‌وه‌ی رتكرده‌وه‌‌و، گووتی: من خۆم چوومه‌ وتاره‌كه‌ی، زۆر به‌ هێواشی گووتی: بۆ ماوه‌یه‌ك وتارناده‌م، تكایه‌ هه‌ر كه‌سێك منی خۆش ده‌وێت با هیچ گرفت‌و كێشه‌ نه‌هێنێته‌وه‌، چونكه‌ خۆم دژی گرفت‌و ئیرهاب‌و تووندو تیژی مه‌، دوای ئه‌وه‌ له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی (ئه‌سه‌ر)یش به‌ هاووڵاتیانی گووت: من بۆ خۆم بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌ وتاردان راده‌وه‌ستم هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌‌و، كه‌سیش كێشه‌ دروست نه‌كات.

له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه‌ ئه‌وقافی راپه‌ڕین به‌ ئه‌نقه‌ست مامۆستایه‌كیان داناوه‌، كه‌ وتاردان ئاستی نزمه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پتر داوای دكتۆر عه‌بدوله‌تیف بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌ڕین گووتی: دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان نه‌مان توانی كه‌سێك ده‌ستنیشان بكه‌ین، خستمه‌ سه‌ر شانی خۆم‌و، مامۆستا مه‌لا زۆزكم نارد، كه‌ كوڕێكی به‌ قابیلیه‌ت‌و زیره‌كه‌.