یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە   
بۆ پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌.. یه‌كێتی زانایان داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/09/2010 : 11:38:39
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان زۆر دڵسۆزانه‌ سووره‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ره‌نجامی شێوه‌ی دابه‌شكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی له‌ حه‌ڵاڵی‌و حه‌رامی ده‌ركه‌وێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مامۆستایانی ئایینی‌و هاووڵاتیانی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ (7/9/2010) نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌، تێیدا داوای روونكردنه‌وه‌ ده‌كات له‌ چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی ئه‌و (300) هه‌زار دیناره‌ی له‌ پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوو جار گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و، به‌ڕێز بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی كراوه‌. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات هاووڵاتیان له‌و بابه‌ته‌ دڵنیا بكه‌نه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڵێنی پێداوین كه‌ به‌ زووترین كات روونكردنه‌وه‌كه‌مان بده‌نێ‌‌و، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌ییشتنی روونكردنه‌وه‌كه‌، دوای گفتوگۆ‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به‌ زووترین كات ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌ هاووڵاتیان راده‌گه‌یه‌نین.