ئه‌بو به‌سیر ته‌ڕتووسی، كه كه‌سێكی تووندڕه‌وی سوریایه، هه‌میشه به فه‌توا‌و قسه تووندڕه‌وه‌كانی ناسراوه‌و، به موفتی تووندڕه‌و ناسراوه، نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێزی له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی كوردانی سوریا‌و ئێراق بڵاوكردۆته‌وه، كه تێیدا وێڕای چه‌ندان بوختان هه‌ڵبه‌ستن به گه‌لی كورد‌و كافركردنیان، بێ شه‌رمانه ده‌ڵێت: ئێوه جێتان له ناو ئێمه نابێته‌وه، جگه رق‌و كینه‌و دوژمنداری شتێكی دیكه‌تان له ئێمه پێناگات.
قسه‌كانی ته‌ڕتوسی ده‌ره‌نجامی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی هه‌رێمی كوردستانه‌و، باكگراوندێكی سیاسیشی له پشته، چونكه به شه‌یتان په‌رستی وه‌سفی كورد ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌كردن بۆ كوردبوونی ئێزدیه‌كانه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م گیانی پێ:ه‌وه‌ژیان له كوردستان بكه‌وێـه مه‌ترسییه‌وه، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌گێڕدرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ته‌ڕتووسی خوێنی كوردان حه‌ڵاڵ ده‌كات‌و، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌موو شتێكی خراپیان لێ ده‌كات.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا زۆر به تووندی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ته‌رتووسی ده‌داته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه له به‌رشی به‌یاننامه‌ی له ماڵپه‌ڕی (زانایان) بخوێنه‌وه.
یان به‌و لینكه‌ی خواره‌وه:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=4&id=26311 |