یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
ئه‌ڵمانیا: له‌ رۆژی یه‌كگرتنی وڵاتدا زیاتر له‌ 500 مزگه‌وت كراوه
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/10/2010 : 15:02:36
قه‌باره‌ی فۆنت
رێكه‌وتی 3\10 ی هه‌موو ساڵێك به‌ رۆژی یه‌كگرتنی ئه‌ڵمانیا ناسراوه‌و، ساڵانه‌ له‌م رۆژه‌دا ئه‌ڵمانیه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن‌و، ڤیستیڤاڵ‌و چاڵاكی هه‌مه‌جۆر له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

وه‌ك به‌رزڕاگرتنێك بۆ ئه‌م رۆژه‌و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌و، به‌شداریكردنیان له‌ چاڵاكیه‌كانی رۆژی یه‌كگرتنی وڵات، ئه‌نجومه‌نی باڵای موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1997 ه‌وه‌، هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌خاته‌ سه‌رپشت به‌ڕووی تێكڕای دانیشتوانی وڵات‌و گه‌شتیاران‌و كه‌سایه‌تیه‌كان‌و، ساڵانه‌ له‌م رۆژه‌دا هه‌زاره‌ها كه‌س سه‌ردانی مزگه‌وته‌كان ده‌كات، له‌ هه‌موو چین‌و توێژه‌ جیاجیاكانی وڵات‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.

بۆ ئه‌مساڵیش جالیه‌ی موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا له‌ ژێر ناوی (قوڕئانی 1400 ساڵه‌و، هه‌رده‌م نوێی ناو ژیان) ده‌رگای زیاتر له‌ 500 مزگه‌وتی واڵاكرد به‌ رووی میوانان، كه‌ واگومان ده‌برێ‌ ئه‌مساڵ ژماره‌یان له‌ 100 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی كردبێ.

شایانی باسه‌ چاڵاكی‌و ئاهه‌نگه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی وڵات، به‌ بۆنه‌ی چوونه‌پاڵی كۆماری ئه‌ڵمانیای دیموكراتی دێت، كه‌ چووه‌ ژێر پاڵی ئه‌ڵمانیای فیدڕالی، له‌ ساڵی 1949 له‌ سه‌ر ده‌ستی راوێژكاری ئه‌ڵمانی (هیڵمۆت كۆڵ).