یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەسەر پرسی کۆرۆنا ستافێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەژداری کۆبونەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری سیمینارەکی تایبەت بە خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری لێژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ هەڵمەتی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وتاری هەیینی ئەنجام دەدرێت و مزگەوتەکانیش کراوە دەبن    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی لقی پشدەری یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   بەسەرپەرشتی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کەلوپەلی تایبەت بە پاککردنەوە بەسەر مزگەوتەکان دابەشکرا    *****    *****    لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان دانیشتنی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کۆ دەبێتەوە    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان بەژدار کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان و ئەوقافی شێخان کۆدەبنەوەو پرسی نەخۆشی کۆرۆنا گەنگەشە دەکەن    *****    *****   لقی شارەزوری یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات   
یه‌كێتی زانایان له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌تدا گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2019 بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/01/2020 : 21:33:59
قه‌باره‌ی فۆنت

یه‌كێتی زانایان وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به‌ زانایانی ئایینی له‌ كوردستان، كه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ر سێ‌ ره‌هه‌ندی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و پیشه‌یی كار ده‌كات، به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌ جوانترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات‌و له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتی دابێت.


له‌دوای كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی زانایان، هه‌وڵا‌و كۆششه‌كان به‌ ئاراسته‌ی درێژه‌دان به‌ رێڕه‌وی كاری پیشه‌یی به‌ نه‌فه‌سێكی تازه‌و كارنامه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و نوێ‌ ده‌ستی به‌ كاره‌كانی خۆی كرد، ئه‌و ستافه‌ تازه‌یه‌ی له‌ناو هه‌یكه‌لی یه‌كێتی زانایان هه‌ر له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و سه‌ركردایه‌تی تا لق‌و ناوچه‌كان، رۆحێكی تازه‌تریان كرده‌وه‌ به‌ر كارو هه‌نگاوه‌كانه‌وه‌.


ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ لێره‌دا زیاتر ته‌ركیز خستنه‌ سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به‌ قۆناغه‌كه‌‌و كاری رێكخراوه‌یی له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو، تا ئه‌وه‌ی كراوه‌ به‌رچاو بخری‌و وه‌ك ئه‌زموون وه‌رگرتنیش هانده‌رێك بێت بۆ ئاینده‌ی كارو ئامانجه‌كان.


له‌و سۆنگه‌وه‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی داوه‌ گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2019ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌ شێوه‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بڵاو بكاته‌وه‌، هه‌م بۆ به‌ ئه‌رشیفكردنی ئه‌و مێژووه‌ شكۆدارو هه‌نگاوه‌ گرنگانه‌، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كارئاسانی و به‌رچاو ڕوونیه‌ك بۆ زانایانی ئایینی له‌ كوردستان.


 


بۆ بینینی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ كه‌ به‌شێكی گرنگی چالاكیه‌كانی مەکتەبی تەنفیزی له‌خۆ گرتووه‌، ده‌توانن كلیك له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:


 


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=187&scheme=


http://www.zanayan.org/gowar.php