یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان و ئیدارەی گەرمیان پرسی خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا تاوتوێ دەکەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/03/2020 : 15:13:55
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 2ئازار2020 بەسەر بەرشتی بەرێز(یونس ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان و قائیمقامی كه‌لار و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كیتی زانایانی كوردستان کارگێرانی لقی گرمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنی پرسه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی رینمایی له‌مزگه‌وته‌كاندا بۆ ڕێگریكردن له‌مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕیوه‌چوو.


له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باسی له‌ڕێنماییه‌كانی حكوه‌مه‌تی هه‌رێم و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیكرد سه‌باره‌ت به‌گرتنه‌به‌ری ڕیوشوێنی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


پاش گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه‌ درا:



  1. ڕاگرتنی پرسه‌ تاوه‌كو به‌رواری 21ی ئازاری 2020 له‌هۆڵی پرسه‌ی مزگه‌وته‌كان.

  2. كورتكردنه‌وه‌ی ووتاری هه‌ینی بۆماوه‌ی 10 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت.

  3. له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی منداڵه‌ چاوگه‌شه‌كاندا كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌ داوایكرد سه‌رجه‌م نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كان منداڵ له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌به‌ن بۆنوێژ.


4.كۆبونه‌وه‌كه‌ داوایكرد ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ ووڵاتی ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ به‌زوویی سه‌ردانی ئه‌و شوینانه‌ بكه‌ن كه‌ بۆیان دیاریكراوه.