یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان و ئیدارەی شارەکە چەند رێنماییەک بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/03/2020 : 15:33:58
قه‌باره‌ی فۆنت

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۰/۳/۲بەئامادەبونی بەڕێزان (کاک عوسمان )قائم قامی هەڵەبجە بەوەکالەت و مامۆستا (شێخ ئارام )بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەڵەبجەو مامۆستا (عبدالحمید )بەرپرسی لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان و مامۆستا(صدیق) بەرپرسی لیژنەی فتوای هەڵەبجە ودکتۆر (جهاد ابراهیم) لێپرسراوی تیمی کۆرۆنا لەهەڵەبجە و ژمارەیەک زانای ئاینی و مامۆستای زانکۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە دانیشتنێک سازکرا تایبەت بە هەندێک بڕیارو ڕێنمایی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا ، لەدانیشتنەکەدا کۆمەڵێک بڕیارو ڕێنمایی دەرکران کەبریتی بون لەمانەی خوارەوە:



۱/ لەبەرسەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بڕیاردرا بەڕاگرتنی پرسەو بۆنە گشتییەکان تاکاتێکی نادیار .
۲/ هاوڵاتیانی بەڕێز خۆیان بپارێزن لە تەوقەو ماچ ماچێن .
۳/ کەسانی بەتەمەن و منداڵ و نەخۆش و ئەوکەسانەی کەنیشانەی ئەم نەخۆشییەیان تێدایە [کۆکەو پژمە] ئامادەی جومعەو جەماعەت نەبن چونکە لەڕوی شەرعەوە ڕێگەیان پێدراوە .
٤/ئەوکەسانەی کەلەبەرواری ۲۰۲۰/۲/۱۹ بەدواوە گەڕاونەتەوە لەئێران یان لەهەرشوێنێکی دیکە کەئەم نەخۆشییەی تێدایە سەردانی کەرەنتینەکان بکەن تاپشکنینیان بۆبکرێت و دڵنیابن لەسەلامەتیان ، بەپێچەوانەوە لەڕوی شەرعەوە گوناهبارن.
٥/داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین سەردانی کەرەنتینەو نەخۆشخانەکان نەکەن چونکەڕێگایان پێ نادرێت.
٦/ کەم کردنەوەی سەردانە کۆمەڵایەتی وخێزانییەکان .
۷/ئاماژەکرا بەکۆکردنەوەی نوێژەکان لەبەرنەخۆشی و کورت کردنەوەی ماوەی وتاری هەینی .
۸/زانایان پابەندبن بەڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف وبەڕێوەبەرایەتی تەندروستیەوە و لەوتاری هەینیدا ئاماژەیان پێ بکەن .
۹/ داوا لە خێرخوازان و سەرمایەداران کرا هاوکاری تیمەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا بکەن بۆ دابین کردنی پێداویستی نەخۆشخانەو کەرەنتینەکان .
۱۰/ داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز کرا وەک ئەرکێکی ئاینی و ئەخلاقی هەستن بەجێ بەجێ کردنی ڕێنماییەکان .



ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان