یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا (حاجی مەلا حسن مرۆ)دا
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/05/2020 : 09:45:53
قه‌باره‌ی فۆنت

ژیاننامه‌ی خوالێخۆشبوو (حاجی ملا حسن مرۆ)



  • ناوى ته‌واوی:- (مه‌لا حسن كوڕی حمد كوڕی حسن) بوو.

  • له‌ساڵی (1935) له‌گوندی (هه‌رته‌ل)ی خۆشناوه‌تی چاوی به‌دونیا هه‌ڵهێناوه‌. له‌خانه‌واده‌یه‌كی ڕه‌نجده‌ر كه‌ به‌(مرۆ) ناسراون.

  • له‌ته‌مه‌نی (12) ساڵیدا ده‌چێته‌ به‌رخوێندنی ئاینی.


بۆ ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌چێته‌ زۆرێك له‌حوجره‌ دیاره‌كانی كوردستانی باشوور له‌ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی و باڵه‌كایه‌تی و ڕه‌واندوز و شاری كۆیه‌، به‌رده‌وامی به‌خوێندن ده‌دا لای مامۆستایان: مه‌لا عثمانی زێوه‌ و مه‌لا قادری سكتانی و مه‌لای گه‌وره‌ی ڕه‌واندوز و ملا ممدوحی مزوری و مه‌لا معصومی كۆیه‌.



  • له‌ساڵی (1961)، به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی (12)ی زانسته‌ شه‌رعیه‌كانی حكومی كردووه‌. ئه‌نجامی زۆرباشه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌هه‌مان ساڵدا بووه‌ به‌مه‌لای گوندی (نێوه‌) له‌خۆشناوه‌تی.

  • له‌هه‌مان ساڵدا كراوه‌ به‌قازی شۆڕش له‌سنووری هێزی بێتواته‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

  • له‌ساڵی (1972) بارزانی نه‌مر به‌ده‌ستخه‌تی خۆی نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسی بۆ لای خوالێخۆشبوو (صالح یوسفی) نوێنه‌ری كورد له‌بغداد، به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی.

  • له‌هه‌مان ساڵدا فه‌رمانی دامه‌زراندنی ده‌رچوو بۆ یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی شاری كۆیه‌ به‌ناوی مزگه‌وتی (حه‌تك)، ده‌ستی كرد به‌وانه‌گوتنه‌وه‌ به‌ فه‌قێیانی حوجره‌، كه‌ئێستا زۆربه‌یان زانای ئاینینی و ڕۆڵی دیاریان هه‌یه‌.

  • ئه‌ندامی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلام بووه‌ له‌گه‌ڵاڵه‌ دوای كۆنگره‌ به‌رپرسیاریه‌تی ناوچه‌ی زانایانی كۆیه‌ی پێدراوه‌.

  • له‌ساڵی (1974) وه‌ك كوردێكی دڵسۆز، چاره‌نووسی خۆی و ماڵ و منداڵی به‌چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یه‌وه‌ به‌ست و شاری كۆیه‌ی جێهێشت و ڕووه‌و كێوه‌كان به‌ڕێ كه‌وت، پاش ماوه‌یه‌ك‌ چووه‌ دیوی كوردستانی ئێران و له‌ ئۆردوگای (بابك) له‌پارێزگای (ئه‌حواز) سه‌قامگیر بوو.

  • له‌دوای نیسكۆی شۆڕش گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان

  • له‌ساڵی (1975) ڕژێم دووری ده‌خاته‌وه‌ بۆ شاری (به‌سڕه‌ی) باشووری عێراق تاكو ساڵی (1976) دوور ده‌خرێته‌وه‌ له‌كوردستان، وه‌ك سزادان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانییه‌كانی .

  • ساڵی (1982)، كاتی ڕاپه‌ڕینی قوتابیان و جه‌ماوه‌ر له‌شاری كۆیه‌ ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو له‌ئازادكردنی قوتابیانی كوڕ و كچ له‌ده‌ست ده‌زگاكانی ڕژێم.

  • ساڵی (1988)، له‌كاتی ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی ده‌شتی كۆیه‌، به‌یاوه‌ری چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی، چونه‌ پێش سه‌ركرده‌ی ئه‌نفال (باریق)، توانیان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی بێ تاوان ڕزگار بكه‌ن، له‌نێویاندا دایكی مامۆستایه‌كی ئایینی.

  • له‌ساڵی (1996)، گواسترایه‌وه‌ بۆ شاری هه‌ولێر وه‌ك پێش نوێژ و وتارخوێن له‌مزگه‌وتی (ڕه‌شاد مفتی)، سه‌ره‌ڕای وانه‌دان به‌ فه‌قێیانی حوجره‌، بووه‌ مامۆستا و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر له‌قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی ئاینی ئیسلامی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.

  • له‌به‌ربه‌یانی ڕۆژی 26/5/2001، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌ كۆچی دوایی كرد له‌گۆڕستانی شێخ أحمد له‌هه‌ولێر به‌ خاك سپێردرا به‌ئاماده‌بوونی خه‌ڵكانێكی زۆر له‌جه‌ماوه‌ر و به‌رپرسانی حزبی و حكومی شاری هه‌ولێر.

  • له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی (د. مه‌لا عمر حسن مرو) له‌شوێنی ئه‌و كرا به‌ پێشنوێژ و وتارخوێن. كه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توایه‌ و، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی زانستی یه‌ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلامه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.