یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی گۆڕینه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ كردن به‌ دراوه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فوون یان ئینتەرنێته‌وه‌ روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2020 : 15:03:50
قه‌باره‌ی فۆنت

لە فەتوایەکی تازەدا کە ئەمرۆ 23ی6ی2020 بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی گۆڕینه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ كردن به‌ دراوه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فوون یان ئینتەرنێته‌وه‌ روون دەکاتەوە.


لە پێشەکی فەتوایەکە هاتووە: دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ مامۆستایانی ئاینی و موسوڵمانان  پرسیاریان كردووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به‌ كرین وفرۆشتنی دراو له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فوون یان ئینته‌رنێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا له‌ زۆرێك له‌ بازاڕه‌كانی دراودا ده‌گوزه‌رێت.


ئەنجومەنب باڵای فەتوا شێوەی ئەوجۆرە مامەڵەیە دەخاتە روو دەڵێت: نمونه‌ كڕیار ته‌له‌فوون بۆ نوسینگه‌یه‌كی دراو ده‌كات ده‌ڵێت: ده‌ هه‌زار دۆلار ماڵی من بێت دوای دوو ڕۆژی دیكه‌ پاره‌كه‌ی واصل ده‌كه‌م... ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ كردمه‌ ماڵی تۆو له‌ ده‌فته‌ری خۆی له‌سه‌ر كڕیاره‌كه‌ ده‌ینوسێت، ئینجا دوای دوو ڕۆژه‌كه‌ كڕیاره‌كه‌ ده‌چێت بۆ نوسینگه‌كه‌ ، یان هه‌ر به‌ته‌له‌فوون به‌ نوسیگه‌كه‌ ده‌ڵێت: ده‌ هه‌زار دۆلاره‌كه‌مت پێ ده‌فرۆشم، ئینجا ئه‌گه‌ر قازانجی كردبوو ئه‌وه‌ خاوه‌ن نوسینگه‌كه‌ ته‌نها قازانجه‌كه‌ی پێ ده‌دات، وه‌ ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ری كردبوو بڕی زه‌ره‌ره‌كه‌ی لێ ده‌ستێنێت.


لەفەتوایەکە هاتووە: ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ دروست نییه‌، چونكه‌ له‌ كڕینی دراو به‌ دراو پێویسته‌ كڕیارو فرۆشیار له‌ مه‌جلیسی مامه‌ڵه‌كه‌ دراوه‌كان له‌ یه‌كتری وه‌ربگرن (قبض)، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و مامه‌ڵیه‌ حه‌رام ده‌بێت.


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26555


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=213&scheme=