یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا: (زه‌كاتی ماڵی بازرگانی) روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/09/2020 : 00:30:42
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری 27/محرم/1442هـ = 15/9/2020م  وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی تاوتوێ كرد، فه‌توای بابه‌تی (زه‌كاتی ماڵی بازرگانی)شی ڕاگه‌یاند، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی كۆتایی بۆ كرا بوو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:


فەتوایەکە خۆی لەچەند تەوەرێک دەبینێتەوەو وڵامی چەندین پرسیاری تێدایە، کە ئەمرۆ بۆ بەشێکی هاوڵاتیان بۆتە جێی پرسیارو چاوەرێ بوون فەتوایەک لەو بارەوە رابگەیەەندرێت.


لە كورته‌ی فه‌تواكه‌ هاتووە: زه‌كات له‌ ماڵ وكه‌لوپه‌ل وكاڵای بازرگانی  وه‌ك: ده‌ست مایه‌و كه‌لوپه‌ل وكاڵای دوكان، سۆپه‌ر ماركێت، پێشانگه‌كانی جل وبه‌رگ و ئۆتۆمۆبیل و.. هتد، و هه‌ر كاڵایه‌كی دیكه‌ كه‌ به‌ نیه‌تی بازرگانی كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ بكرێت واجبێكی شه‌رعیه‌.


ئاماژە بەوەش کراوە: زه‌كات له‌ ماڵی بازرگانیدا به‌م مه‌رجانه‌ واجب ده‌بێت:


أ. بگاته‌ ئه‌ندازه‌ی زه‌كات، كه‌ نرخی بیست مسقاڵ زێڕه‌.


ب. ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و ماڵ یان كاڵایانه‌دا تێپه‌ڕ ببێت.


هەروەها هاتووە: پێویسته‌ كه‌ ساڵ ته‌واو بوو بازرگان ئه‌وه‌ی له‌ ژێر ده‌ستیدا هه‌یه‌ له‌ دوكانه‌كه‌ یان ماڵه‌ بازرگانییه‌كه‌یدا بیقرسێنێ به‌ نرخی وه‌خت نه‌ك ئه‌و نرخه‌ی كه‌ پێی كڕیوه‌، ئینجا ڕێژه‌ی (%2.5) له‌ سه‌دا دوو نیوی لێ بدات به‌ زه‌كات.


لە برگەیەکی تر باس لەوە کراوە: پێویسته‌ بازرگان پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێكی ته‌واو زه‌كاته‌كه‌ی بدات له‌ سه‌رجه‌می نرخی كاڵاكانی دوكانه‌كه‌ یان ماڵه‌ بازرگانییه‌كه‌ی (ئه‌وه‌ی هی خۆیه‌تی یان ئه‌وه‌ی به‌قه‌رز هێناویه‌تی)، بێ گوێدانه‌ قه‌رزه‌كان، چونكه‌ ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ كڕاوه‌ وئه‌و ماڵه‌ش كه‌ به‌قه‌رز هێناویه‌تی وله‌ دوكانه‌كه‌یدا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ هه‌مووی موڵكی خۆیه‌تی.


ئەوەشی روون کردۆتەوە کە: هه‌ر ماڵ و كه‌لوپه‌لێك به‌ قه‌رز یان به‌ حازر كڕدرابێت پێش كاتی سوڕانه‌وه‌ی ساڵی (حول)ی ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ پێشتر هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ زه‌كات له‌و ماڵه‌ نوێیه‌ فه‌رز نابێت تا ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر كڕینه‌كه‌یدا تێپه‌ڕنه‌بێت، واته‌: حه‌ولی له‌گه‌ڵ حه‌ولی ماڵه‌ بازرگانیه‌ كۆنه‌كه‌دا جودایه‌و پێكه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عورفی بازرگانی گۆڕاوه‌ و زه‌حمه‌ته‌ بتوانێ بۆ هه‌ریه‌كێك له‌ ماڵه‌ كۆن و تازه‌كه‌ حه‌ولی جودا حیساب بكات، بۆیه‌ پێمان باشه‌ تا بكرێت زه‌كاتی هه‌ردووكیان به‌ حیسابی حه‌وله‌ كۆنه‌كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا بدات.


لە بەشێکی تری هاتووە: ئه‌گه‌ر كاڵایه‌ك به‌ ساغ كردنه‌وه‌ (تصریف) درابوو به‌ كه‌سێكی دوكاندار یا هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌گه‌ر بۆی نه‌فرۆشرا خاوه‌نه‌كه‌ی لێی وه‌رده‌گرته‌، ئه‌وه‌ زه‌كاتی ئه‌و  كاڵایه‌ ته‌نها له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی پێویست ده‌بێت به‌ مه‌رجه‌كانی پێشوو، و له‌سه‌ر سه‌رفكه‌ره‌كه‌ واجب نابێت.


 


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لێرە بکەن:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26560