یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان بۆ وەفاتی زانای ناوداری رۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستا مەلا عبدالقادر بەیزاوی پرسەنامەیەکی ئاراستە دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/11/2020 : 22:36:13
قه‌باره‌ی فۆنت

 رۆژی 5ی11ی2020 زانای ناوداری رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری ئورمیەی مامۆستا مەلا عبدالقادر بەیزاوی كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە سەرۆکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانه‌واده‌ی به‌رێز مامۆستا مەلا عبدالقادر بەیزاوی


برایانم لە زانایانی ئایینی کوردستانی رۆژهەڵات و شاری ئورمیە


وێرای رازیبوون بە قەدەری خوای تەعالا هەواڵی کۆچی دوایی زانای ناوداری ئایینی کوردستانی رۆژهەڵات و کەسایەتی دیاری شاری ئورمیەو پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی ئەهلی سووننە (مزگەوتی ئیمامی شافعی) لە شاری ئورمیەم پێگەیشت، کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.


جەنابی مامۆستا زانایەکی دیارو بە ئەزموون و خەمخۆری شەریعەت و موسڵمانان و رابەرێکی کاریگەری شارەکەو کوردانی رۆژهەڵات بوو، لەخزمەتی مزگەوت و پێگەیاندنی فەقێ و پرسە شەرعیەکان درێغی نەکردو هەموو تەمەنی وەک چرایەکی گەش لەپێناو هەردوو قەزیەی ئایینی و هەستی نەتەوەپەروەی رووناکی دەبەخشی و هەمیشە خۆیی و خانەوادەکەی لەخزمەت رۆڵەکانی کوردو لەکاتی ئاوارەییش خەمخۆری لێقەوماوان و ماڵباتە کوردەکان بوو، لەراگرتنی هاوسەنگی و خزمەتی رێبازی ئەهلی تەسەنوون و رێرەوی گەورە زانایانی مەزهەبی ئیمامی شافعی رۆڵی دیارو بەرچاوو بوو، بۆیە لای هەمووان جێگەی رێزو لەهەمان کاتیش بە وەفاتی کەلێنێکی گەورەی لەناو شارەکەو ئەهلی عیلم دروست کرد.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی مامۆستای رەحمەتی و زانایانی کوردستانی رۆژهەڵات و فەقێ و دۆستانی مامۆستا دەکەم، خوای گەورە بە لوتفی پڕ میهرەبانی خۆی بیخاتە ژێر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبرو ئارامی بە کەس و کاری ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


د. عبدالله مەلا سەعید گرتکی


سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


 6ی11ی2020


هەولێر- کوردستان