یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبنەوە    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی حجی جعفر سلێڤانە دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان سیمینارێک ساز دەکات    *****    *****   شاندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ناوچەی دیانای یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان گەشتێکی بەهارە ساز دەکات    *****    *****   چالاکیەکانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی بەرێوە دەبات    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان سەردانی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە  شاندێکی مەدرەسەی ئاینی شقلاوە دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی سەردانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات   
یه‌كێتی زانایان له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌تدا گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2021 بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/01/2022 : 11:04:50
قه‌باره‌ی فۆنت

یەکێتی زانایان له‌رووی كاری رێکخراوەیی و پیشەیی و هۆشیاری ئایینی و په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی‌و به‌شداری مێتینگ‌و هەندێ چالاكی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت‌و توێژینه‌وه‌و كتێب‌و ده‌ركردنی فه‌تواو پۆسته‌ری هۆشیاری‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌رهاوێشته‌كانی كۆرۆناو ره‌وشتی مزگه‌وت‌و وتاری هه‌ینی‌و نوێژی به‌كۆمه‌ڵ‌و هاندان بۆ پرۆسه‌ی هاوكاری‌و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار له‌لایه‌ك‌و، هه‌وڵ‌و خه‌مخۆری بۆ كوردستان‌و پاراستنی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پرسی پێكه‌وه‌ژیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانره‌وی‌و نه‌هێشتنی هزری توندڕۆیی‌و تیرۆرو راگرتنی هاوسه‌نگی‌و كاركردن بۆ هۆشیاری تاك‌و بنه‌بڕكردنی دیارده‌ خراپ‌و تاوانه‌ ناشه‌رعیه‌كان‌و پارێزگاری خاك‌و نیشتمان له‌لایه‌كی تر خزمەتی کردووە.


ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ لێره‌دا زیاتر ته‌ركیز خستنه‌ سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به‌ كاری رێكخراوه‌یی له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو، تا ئه‌وه‌ی كراوه‌ به‌رچاو بخری‌و وه‌ك ئه‌زموون وه‌رگرتنیش هانده‌رێك بێت بۆ ئاینده‌ی كارو ئامانجه‌كان.


له‌و سۆنگه‌وه‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی داوه‌ گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2021ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌ شێوه‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بڵاو بكاته‌وه‌، هه‌م بۆ به‌ ئه‌رشیفكردنی ئه‌و مێژووه‌ شكۆدارو هه‌نگاوه‌ گرنگانه‌، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كارئاسانی و به‌رچاو ڕوونیه‌ك بۆ زانایانی ئایینی له‌ كوردستان.


هەر لەو بڵاوکراوەیە وردەکاری و ئاماری گشتی (فەتواو خول و سیمینارو راگەیاندن و کێشەی خێزانی و تەڵاق و میرات و معاملات و ئاماری کۆچکردووان و ئاشتەوایی و بابەت و توێژینەوەو بەشداری کۆنفرانسی ناوخۆو دەرەوە)و ئاماری چالاکیەکانی لقەکانی یەکێتی زانایانی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تێدا بڵاو کراوەتەوە.


بۆ بینینی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ كه‌ به‌شێكی گرنگی چالاكیه‌كانی مەکتەبی تەنفیزی له‌خۆ گرتووه‌، ده‌توانن كلیك له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:


http://www.zanayan.org/partuk/chalake2021.pdf


file:///D:/Downloads/chalaki2021.pdf