یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات   
مەلا محەمەد وەرتێ بۆ گوڵان: مەلا مستەفا بارزانی پێی دەگوتین: نابێت مامۆستای ئایینی حزبایەتی تێكەڵی ئایینەكەی بكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/10/2022 : 23:04:48
قه‌باره‌ی فۆنت

دیمانە: گوڵان


مەلا محەمەد وەرتێ زانایەكی هەڵكەوتوو و شارەزا لە بواری شەریعەت و فقهی ئیسلامی، پتر لە 50 ساڵ خزمەتی زانستە شەرعییەكانی كردووە و لە قوتابخانە ئایینییەكان وانەی وتووەتەوە و ماوەی20 ساڵیشە لە قوتابخانەی سەواف وانە دەڵێتەوە، تا ئێستا ژمارەیەكی بەرچاو مامۆستای ئایینی لەسەر دەستی ئەو بڕوانامەی زانستی مەلایەتیان وەرگرتووە. پێشتر ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و سەرۆكی لێژنەی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بووە، هەر چەندە مامۆستا تەمەنێكی گەورەی هەیە، بەڵام یادەوری مێژووی دینداری و خۆشەویستیی خواپەرستی و خاك و نیشتمانی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕشی ئەیلوول لەبیر ماوە، لە چەندین بۆنەدا چاوی بە مەلا مستەفا بارزانی كەوتووە و باسی پاڵپشتی و پشتگیریی ئەو سەركردەیە دەكات بۆ مامۆستایانی ئایینی و ئایینی ئیسلام و نیشتمانپەروەری. باسكردنی ئەو سەردەمە و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە قۆناغە مێژووییەكان تەوەرەی سەرەكیی ئەم دیمانەیەی گۆڤاری گوڵان بوون و بەمجۆرە مەلا محەمەد وەرتێ وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.


* بەو پێیەی تەمەنێكی درێژت لە خوداپەرستی و وانەوتنەوە بەسەر بردووە و زانیارییەكی باشت لە فقهی ئیسلامی و شەریعەتی ئیسلامی هەیە، سەرەتا حەز دەكەین باسێكی ئەو ڕەسەنایەتییەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكەن كە لای مەلای كورد هەبووە؟


- ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مێژووی ئیسلام دەوڵەمەندە بە سەدان ڕووداو و بەسەرهات، موسڵمان دەبێت شارەزاییەكی باشی لە قورئانی پیرۆز و فەموودەكانی پێغەمبەر محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) هەبێت، دواتر لە مەرجەعە دینییە باوەڕپێكراوەكان خوێندنەوەی تەواوی بۆ مێژووی ئیسلام هەبێت و شارەزایی لە ئەهلی زكر هەبێت: (فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ)، ئەو كات باسی مێژووی ئیسلام بكات. زانا و مامۆستایانی ئایینی ئیسلامیش ئەو شارەزاییەیان هەبووە، بۆیە نەكەوتوونەتە بەردەم بیری توندوتیژی و تەكفیری و بە هەڵەدا نەڕۆشتوون، هەمیشە لە پێناو ئایینەكەیان و موسڵمانان و مرۆڤەكان بە جیاوازی ئەوەی ئیسلام بووە، یان مەسیحی و جوو، خۆ ئێمە كاتێك دینداریمان كردووە ڕێزمان لە هەموو هاووڵاتیەكی ئەم كوردستانە گرتووە بە جیاوازیی ئایین و نەتەوە و ڕەگەز و گەورە و بچووكەوە و عیشقمان بۆ خوداپەرستی و ئایینەكەمان هەبووە، مەلا مستەفا بارزانی حەزی بە حزبایەتی نەبوو، مەلا مستەفا گەلێك جار پێی دەگوتین: مەلا نابێت حزبایەتی تێكەڵی ئایینەكەی بكات، هەر بۆیە ئێمە كەسێكمان خۆش دەوێت كە دیندار و كوردپەروەر بێت و گەلەكەی و نیشتمانەكەی خۆش بوێت و لەسەر هەق بكاتەوە. سەبارەت بە توندوتیژی و دەركەوتنی بیری تەكفیری لەناو هەندێك گرووپ و تەیاردا، ڕاستە لە سەرەتای هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام توندوتیژی بە مەبەستی بەرگری و بڵاوكردنەوەی ئایینەكە هەبووە، كاتێك كافرەكان لە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) و لە ئەسحابەكانیان داوە، بە ناچاری بەرگرییان لە خۆیان كردووە و شەڕ و كوشتار هەبووە، بۆ نموونە كافرەكان و جووەكان لە مەدینە هێرشیان دەكردە سەر موسڵمانەكان بۆ ئەوەی لەناویان ببەن، خۆ لە شەڕی خەندەقدا هەر 10 موسڵمان و لە دەوری خەندەق بەرگرییان لە مەدینە كرد، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت لە ئێستادا لەناو دەوڵەتێكی ئیسلامیدا توندوتیژی بەرامبەر بە برای موسڵمانت بكەیت، زانا و مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆیە خۆشەویستن، چونكە لە ڕەسەنایەتیی ئایینەكە لایان نەداوە و، بە دڵ و ئیمان خۆشەویستیی خەڵك و كۆمەڵگە و خاك و نیشتمانەكەیان دەوێت.


* هەر ئەم ڕەسەنایەتی و تێگەیشتنەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە وای كردووە كورد كەلتوورێكی بەرزی پێكەوەژیان و لێبووردەیی هەبێت. ئایا ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە دژایەتیكردنی توندوتیژی و چاندنی تۆوی پێكەوە ژیان و لێبووردەیی چۆن بووە؟


- پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) خەڵكی خۆی كۆكردەوە و زۆری پێ خۆش بوو هەمووی ببنە ئیسلام و عیبادەتی خودای گەورە و میهرەبان بكەن. خودای گەورە ئایەتێكی بۆ هێنایە خوارەوە و پێی وت: (وَلَوْ شَاءَ رِبُّكَ لَآَمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّي يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ)، واتا ئەی پێغەمبەر (د.خ) دەتەوێت بە زۆر خەڵكی ئیسلام بكەیت. لە ئایەتێكی دیكە تەئكید دەكاتەوە: (لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ...) واتا كۆتایی هات خەڵكی بە زۆر بكرێنە ئیسلام، بەڵام ئەوەشی وتووە: هەر كەسێك بە قسەی خودا و پێغەمبەران نەكات گومڕایە: (وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا). لە ئایەتێكی دیكەدا هاتووە: (فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ)، لێرەشدا مەبەستی مەزهەبەكانە، واتا ئێمەی كوردی موسڵمان مەزهەبی ئیمامی شافعی پەیڕەو دەكەین، جگە لەم هەموو ئەم بیروباوەڕی توندتیژی و لێرەو لەوێ هەر كەسێك هەڵساوە و بیروباوەڕێكی جودای هێناوە بە ناوی ئیسلامەوە بڵاوی دەكاتەوە، هەمووان موخالیفن، زۆرجار گرفت و كێشە بۆ ئێمەش دەنێنەوە و گەنجەكان فریو دەدەن. ڕۆژێك جەنازەیەكیان هێنایە مزگەوت و گەنجێكی لەگەڵدا بوو، وتی: من (مەلام)، كاتێك پێویست بوو نوێژ لەسەر جەنازەكە بكەین، دەستی كرد بە وتارخوێندنەوە. پێم وت گوتار مەدە خۆ هەینی و ڕەمەزان نییە. كاتێك جەنازەكەیان بەرەو گۆڕستانیان برد، من بە گەنجەكەم وت، مادام مەلایت و مردووەكە خاڵتە: بچۆ تەلقینی بدە. كەچی وتی: باشە. دواتر بینیم لەگەڵ جەنازە نەچوو. پێی وتم: تەلقین و قنوت نییە. ئەم لادانە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام زۆر زیانی هەیە و گوناحێكی گەورەیە. لە كاتێكدا پێغەمبەر (د.خ) دوانوێژی بێ قنوت نەكردووە.


* هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان بەگشتی زیانی بۆ سەر دراوسێ و وڵاتانی دەوروبەر و عەرەب نییە، كەچی بەردەوام حكومەتەكانی ئەو وڵاتانە بە تۆپ و فڕۆكە بۆردومانمان دەكەن، ئایا حوكمی ئیسلام لەسەر موسڵمان و دراوسێتی چییە؟


- حوكمی ئیسلام لەسەر دراوسێتی زۆر گەورەیە. ئیمامی عومەر ڕەزای خوای لەسەر بێت، سەدەقەی كرد و بە عەبدوڵای كوڕی وت: لە خێرەكە دراوسێ جوولەكەكانمان لە بیر نەكەیت. كە گەڕایەوە تەئكیدی لە كوڕەكەی كردەوە، وتی نەوەكو گەنجە و خوێنگەرمە و بە گوێم نەكات، ئەویش پێی وت: بەڵێ خێرەكەم بۆ دراوسێ جووەكەشم برد. تەنانەت فەرموودەی پێغەمبەر (د.خ) هەیە دەڵێت: ئەگەر كەسێك بیەوێت بچێتە بەهەشت با ئاگاداری دراوسێی خۆی بێت. لەلایەكی دیكەوە دەبێت هەموو مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەنگیان بگەیەننە ئەو موسڵمانانەی دراوسێمان و ڕاستیی موسڵمانێتی و مەزڵوومییەتی كورد بگەیەنینە ئەوان، ئەگەرنا ئەوا لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و لە دەقی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەردا هاتووە بەرگری لە خاك و نیشتمان ئەركە لەسەر موسڵمانان، تەنانەت لە فەرموودەیەكی پێغەمبەر (د.خ) هاتووە: (من قتل دون ماله فهو شهید ومن قتل دون دمه فهو شهید ومن قتل دون دینه فهو شهید..)، ئێمە تەعەددا و دەستدرێژی لەسەر كەس ناكەین، بەڵام نابێت دەستدرێژی و تەعەددای كەسیش قبووڵ بكەین.


* ڕۆڵی زانا و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە پاراستنی ڕەسەنایەتیی ئایینی ئیسلام و خوداپەرستی و پاراستنی خاك و نیشتمانەكەیان چۆن بووە، بە حوكمی ئەو هەموو ساڵەی خزمەتت كردووە داواكاریت لە مەلا و مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام چییە؟


- زانا و مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بەردەوام جەختیان لەسەر ئاشتی و تەبایی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی كردووەتەوە، هەر خۆی لەخۆیدا ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینی ئاشتییە و بۆ هەموو مرۆڤایەتی بە بێ جیاوازی هاتووە. خودای گەورە و میهرەبان لە زۆر ئایەتی پیرۆزی قورئاندا باس لە خۆشەویستی و ئاشتی و ڕێزگرتن لە بەرامبەری كردووە، ڕەحمەت و بەزەیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتییە، تەنانەت لە شەریعەتدا هاتووە دروستە بچیتە پرسەی مەسیحی و جوو لە كەنیسە و شوێنی عیبادەتیان سەرەخۆشیان لێ بكەیت و دۆعای خێریان بۆ بكەیت. من لەبیرم دێت، جوو و مەسیحی لە زۆربەی گوندەكانی كوردستان هەبوون و لەگەڵ موسڵمانەكاندا پێكەوە ژیاون و هیچ كێشەیەكی ئایینی لە نێوانیاندا نەبووە، هەروەكو چۆن لەگەڵ ئێزدییەكانیشدا گرفت لەگەڵ موسڵمانەكان نەبووە، هیچ كەسێك تەعدای لە كەسێكی دیكە نەكردووە، ئەمە زانا و مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەناو كورددا بە باشی پەیڕەویان كردووە. مامۆستایان پەروەردەی مزگەوت و حوجرە و تەكییە بوون و لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ میللەتەكەی خۆیاندا بوون، جگە لە ئەركە ئایینییەكەشیان بەپێی دینەكەیان خەڵكیان فێری نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی خاك و پارێزگاری لە نەتەوەكەیان كردووە، چونكە لە ئیسلام و لەناو موسڵمانان خاك و نەتەوە گەلێك پیرۆزن .


* مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بەردەوام لەگەڵ سەركردە مێژووییەكانی كورد بوون و پاڵپشتی پێشمەرگە و شۆڕشیان كردووە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا تا چەند مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە شۆڕش و ڕاپەرینەكان بەشدار بوون؟


- لە سەردەمی مەلا مستەفا بارزانی مامۆستا و مەلا و زانایانی ئیسلامی هەمووان لە دەوری مەلا مستەفا بارزانی بوون و كار بە لێژنەی فتوا دەكرا و سەركردە و بەرپرسان گوێڕایەڵی ئامۆژگاری و داواكارییەكانی مامۆستایانی ئایینی بوون و ڕۆڵێكی گەورەیان هەبوو لە شۆڕش و خەبات و پارێزگاریكردن لە شەرەف و نامووسی موسڵمانان. من تەنیا باسی تەمەنی خۆم وەكو مامۆستایەكی ئایینی لەناو شۆڕشی ئەیلوول و لە خزمەتی مەلا مستەفا بارزانی دەكەم. مەلا مستەفا كە لە ساڵانی حەفتاكاندا یەكێتیی زانایانی ئیسلامی كوردستانی دروست كرد زۆر جوان لەبیرمە حەوت ڕۆژ لە گەڵاڵەی باڵەكایەتی لە خزمەتیان بووم و ئەندامی كۆنگرە بووم. لە ڕۆژی حەوتەم مەلا مستەفا وتاری دا و پێی وتین: «مامۆستایان یاخوا بەخێر بێن، چاوم بە ئێوە ڕوونە، بەڵام سێ شتم لە ئێوە دەوێت: ئاگاتان لە دینەكەتان بێت، ئاگاتان لە مەزهەبەكەتان بێت، ئاگاتان لە نیشتمانەكەتان بێت و ئەمن خەنجەری بەرپشتی ئێوەم.» من لە بۆنەیەكدا بە كاك مەسعود بارزانیم گوت: 52 ساڵ پێش ئێستا مەلا مستەفا بارزانی لە مزگەوتی گەڵاڵە وای پێ وتین، ئێستاش تۆ لە جێگای ئەوی، چاومان لێیە تۆش وەكو ئەو بیت. پێی وتم: قسوور ناكەین، بەڵام وەكو ئەویشمان پێ ناكرێت، زەمانە گۆڕاوە.


مەلا مستەفا پێی دەگوتین ئەركی ئێوە پارێزگاریكردنە لە ئایین و خاك و نیشتمان و نابێت مامۆستای ئایینی حزبایەتی تێكەڵی ئایینەكەی بكات و لەسەر حەق لا بدات. ئێمەی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕشدا مەلا مستەفامان وەكو سەركردەیەكی گەورەی كورد سەیر كردووە، هەروەكو چۆن باوك خێزان و منداڵ بەڕێوە دەبات و لە خزمەتیاندایە هەر وا مامەڵەی كردووە، ئەو زۆر لەگەڵ حزبابەتی نەبوو، حزبایەتی خۆپەرستی تێدایە و میللەت پەرتەوازە دەكات.


 


https://gulanmedia.com/so/story/290629