یه‌كێتی زانایان له بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌تدا گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2022 بڵاو دەکاتەوە | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/01/2023 : 20:51:25 | |
![]() |
|
قه‌باره‌ی فۆنت
![]() ![]() |
|
یەکێتی زانایان له‌رووی كاری رێکخراوەیی و پیشەیی و هۆشیاری ئایینی و په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی‌و به‌شداری كؤنفرانس و هەندێ چالاكی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت‌و توێژینه‌وه‌و كتێب‌و ده‌ركردنی فه‌تواو هه‌وڵ‌و خه‌مخۆری بۆ كوردستان‌و پاراستنی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پرسی پێكه‌وه‌ژیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانره‌وی‌و نه‌هێشتنی هزری توندڕۆیی و راگرتنی هاوسه‌نگی‌و كاركردن بۆ هۆشیاری تاك‌و بنه‌بڕكردنی دیارده خراپ‌و تاوانه ناشه‌رعیه‌كان‌و پارێزگاری خاك‌و نیشتمان له‌لایه‌كی تر خزمەتی کردووە. ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا زیاتر ته‌ركیز خستنه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به كاری رێكخراوه‌یی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو، تا ئه‌وه‌ی كراوه به‌رچاو بخری‌و وه‌ك ئه‌زموون وه‌رگرتنیش هانده‌رێك بێت بۆ ئاینده‌ی كار‌و ئامانجه‌كان. له‌و سۆنگه‌وه راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی داوه گرنگترین چالاكیه‌كانی ساڵی 2022ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له شێوه‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بڵاو بكاته‌وه، هه‌م بۆ به ئه‌رشیفكردنی ئه‌و مێژووه شكۆدارو هه‌نگاوه گرنگانه، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كارئاسانی و به‌رچاو ڕوونیه‌ك بۆ زانایانی ئایینی له كوردستان. هەر لەو بڵاوکراوەیە وردەکاری و ئاماری گشتی (فەتواو خول و سیمینار‌و راگەیاندن و کێشەی خێزانی و تەڵاق و میرات و معاملات و ئاماری کۆچکردووان و ئاشتەوایی و بابەت و توێژینەوەو بەشداری کۆنفرانسی ناوخۆ‌و دەرەوە)و ئاماری چالاکیەکانی لقەکانی یەکێتی زانایانی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تێدا بڵاو کراوەتەوە.
بۆ بینینی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه كه به‌شێكی گرنگی چالاكیه‌كانی مەکتەبی تەنفیزی له‌خۆ گرتووه، ده‌توانن كلیك له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن: http://www.zanayan.org/archive.php?id=2022 | |
![]() ![]() |