یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
لقی هەولێری یەکێتی زانایان کۆڕێک بەناونیشانی (گرنگی پابەندبوون بە مەزهەب) ساز دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/05/2023 : 23:32:19
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمڕۆ 14ی5ی2023 بەئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و بەرێز تەیب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێرو مامۆستا سەید موسا باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی، لقی هەولێری یەکێتی زانایان کۆڕێکی لەژێرناوی (گرنگی پابەندبوون بە مەزهەب) بۆ بەرێز مامۆستا مەلا عومەر سوێری ڕێکخست.


سەرەتای کۆڕەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکردو ئینجا وتاری بەخێرهێنان لەلایەن مامۆستا شێخ موسا شێخ یەحیا باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتیی زانایان خوێندرایەوە.


دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای دەستخۆشی لە لقی هەولێر بۆ رێکخستنی کۆڕەکەو هیوای تەمەن درێژی بۆ مامۆستا مەلا عومەر سوێری خواست، دواتر ئاماژەی بە ئەرکی هەنووکەیی زانایان و رەوشی دینداری و پیشەیی و گەیاندنی پەیامی ئایینی کردو ئاماژەی بەوە کرد لە کوردستان زیاتر مەزهەبی فیقهی ئیمامی شافعی پەیڕەو کردیە، کە مەزهەبێکی ئیجتهادی دەوڵەمەندو تەجاوزکردن بێ شارەزایی لەسەر ئەم رێڕەوە باش ناکەوێتەوەو پێویستە لە فەتوای گشتی و لەپێناو بەرژەوەندی و روونەدانی ناکۆکی و پابەندی بە یەکڕیزی موسڵمانان لە چوارچێوەی ئەو رێبازە دەرنەچین و بەدوای فەتوای شاز نەگەڕێین.


لە بەشێکی تری قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتی: ئیسلام ئاینێکی شمولی و ئینسانیەو ناکرێ ئێمە گچکەی بکەینەوە، بۆیە بەشێکی ئایەتەکانی قورئان لەرووی ئاراستەوە ئاماژە بۆ مرۆڤایەتی دەکەن، لەو پێناوە پێویستە تێڕوانینێکی ئینسانی لە روئیای ئێمەو لە گەیاندنی پەیامی ئایینی هەبێت، وەک دەبینین پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لەبەر جەنازەی یەهودییەک هەڵساوەتەوە، کەواتە ئیسلام رەچاوی پێوەری مرۆڤبوون دەکات، بۆیە گرنگە لەکاتی رووداوو پێشهاتەکان بە تێڕوانینێکی گەورەو بەحیکمەتەوە مامەڵە بکەین و جوانی و گەورەیی ئیسلام بچووک نەکەینەوە.


دوارت بەرێز مامۆستا مەلا عومەر سوێری لەسەر گرنگی پابەندبوون بە مەزهەب بابەتەکەی پێشکەش کردو بەتێروتەسەلی باسی ناوەرۆک و گرنگی و پێویستی پرسی هۆشیاری پابەندبوون بە مەزهەب کردو چەندین نمونەو بەڵگەی زیندوو زانستی هێنایەوە، کە پێویستە زانایانی ئایینی لەپێناو نەکەوتنە ناو تەفرەقە و وەلانانی ناکۆکی رەچاوی بکەین.


دواتر دەرگەی گفتوگۆ بەڕووی ئامادەبوواندا کرایەوە و بە پرسیارو وڵام و سەرنج و خستنە ڕووی زانیاری پەیوەست بە بابەتەکە کۆڕەکە دەوڵەمەند کرا.