ڕۆژی دووشەممە ٤/٩/٢٠٢٣ لێپرسراوی لقی چەمچەماڵ بەهاوڕێیەتی مامۆستا شێخ صالح کانی چناری چەند دامەزراوەیەکی حکومی و حیزبی و ڕێکخراوەیی بەسەرکردەوە لەوانەش بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ و کۆمیتەی چەمچەماڵی یەکێتی نیشتیمانی و ناوچەی سپی حەساری یەکێتی زانایان . مەبەستی سەردانەکانیش هەماهەنگی زیاتر و خزمەتکردنی خەڵکی شاری چەمچەماڵی خۆشەویست
شایانی باسە لە سەرجەم دیدارەکاندا گفتوگۆی تێروتەسەل کرا سەبارەت بە کەموکرتی و داخوازیەکانی هاوڵاتیان کارکردن لەڕوی ڕێکخراوەییەوە بە ئاراستەکردنی دامەزراوە پەیوەنیدارەکان کە زیاتر خزمەت پێشکەشی هاوڵاتیان بکەن
هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٩/٢ لە مەراسیمێکی جەماوەری و کۆمەڵایەتی بەرفراواندا کە سەدان کەساییەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و سەرۆک هۆزی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی تێدا ئامادەبوون.
مەراسیمەکەش تایبەت بوو بە یادی بیست و هەشت ساڵەی کۆچی دوایی یەکێک لە سەرۆک هۆز و کەساییەتییە ناودارەکانی چەمچەماڵ کە ئەویش (حاجی حەکیم ئاغای هەمەوەند)ە بێگومان ئەم بنەماڵەیەش لە باب و باپیرانییانەوە خزمەتێکی زۆری ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان کردووە و لەشۆڕشەکانی کوردیشدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووەو چەندین شەهید و قوربانییان داوە.
هەرلەمەراسیمەکەدا چەند دەمەزراوەیەکی کوردستانی و عێراقی و جیهانی خەڵاتیان بەخشی بە حاجی لوقمان ئاغای هەمەوەند لەبەرامبەر ڕۆڵی بنەماڵەکەیان لە خەبات و تێکۆشان و ئاشتی و لێبوردەیی لە کوردستان و عێراقدا
لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانیش خەڵاتێکی شایستەی ڕێزلێنانیان بەخشی بە حاجی لوقمان ئاغای هەمەوەند لەپای ئەوە لەڕابردوودا خزمەتی زۆری ئیلام و زانایانیان کردووەو جەند مامۆستایەکی ئایینی سنورەکە وتار بێژ و پێش نوێژ بوون لە مزگەوتەکانیاندا لەوانەش:
- مەلا عەلی مۆفەر
- مەلا ئەحمەدی قازی
- مەلا حەمید ڕەبات
- مەلا محمد مەلا ڕەزا
- مەلا وەهاب بەرزنجی
- مەلا سیامەند سەنگاوی
- مەلا فاخر خورشید
- مەلاسیروان رشید
- مەلا انور زەنگەنە
کە هەموو ئەمانە شاهیدی موسڵمانێتی و خزمەتی بەردەوامی ئەم بنەماڵەیەن