ئەمرۆ 21ی9ی2023 بە ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و بەرپرس و کارگێرانی لقی هەولێری یەکێتی زانایان لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان مەراسیمی پێشوازی لە میوانان بە بۆنەی 53یەمین ساڵیادی دامەزرادنی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو.
لەو مەراسیمە هەر یەک لە بەرێزان نوێنەری مەکتەبی سەرۆکی هەرێم و، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و، سکرتێری پەرلەمان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و پارێزگاری هەولێرو نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی و بەشێکی زۆر لە بەرێوەبەرو نوێنەری دام و دەزگا حکومی و حزبیەکان و کەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و ریش سپی و پیاو ماقوڵانی شاری هەولێر بەشداری مەراسیمەکە بوون..
لەکۆی دانیشتنەکان بەشداربووان پیرۆزبایی 52 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانیان ئاراستەی سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی و زانایانی ئایینی کردو تەئکیدیان لەو کردەوە، کە رۆڵی یەکێتی زانایان گرنگ و پڕ بایەخەو هەمووان بە چاوی رێزەوە لێی دەڕوانن.
لەلایەن خۆشیەوە د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان تەئکیدی لەوە کردەوە، کە یەکێتی زانایان رێکخراوێکی پیشەییەو بۆ خزمەتی مامۆستایانی ئایینی و گەیاندنی پەیامی ئایینی و ئاشتی و خزمەتی کۆمەڵگەی کوردستان دامەزراوەو سەربڵندە بەوەی تا رادەیەکی زۆر توانیویەتی لەئاست ئامانجەکانی خۆی ببێنێتەوە.
شایەنی باسە بەشێکی بەشداربووان بە نوێنەراتی سەرۆک و کەسایەتی و لایەنەکان پەیامی پیرۆزبایی تایبەتیان ئاراستەی یەکێتی زانایان کردو بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە کۆتایی هات.
هەر بەم بۆنەوە ئەمرۆ لەسەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایان مەراسیمی پێشوازی لە میوانان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی ئایینی وزانایان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و دەزگاو دامەزراوەکان سەردانی یەکێتی زانایانیان کردو لە نزیکەوە پیرۆزبایی و بەرزنرخاندنی رۆڵی ئەم رێکخراوەیان دەنواند.