یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بەحرەین: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامي بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئيدريس مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەسعەد نانەکەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت   
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2023 : 22:22:20
قه‌باره‌ی فۆنت

پەیامی پیرۆزبایی بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان


لە (٥۳)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەکان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ  دەخوازین.


ڕۆڵ و کاریگەری مامۆستایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان له گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئایینی ئیسلام و هۆشیارکردنەوەو ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پاڵپشتی هەنگاوە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و خزمەتی خەڵکی کوردستان بەرز دەنرخێنین، ئومێدەوارین ئەم ‎ یادە ببێتە زیاتر‌ پاراستنی به‌ها ئاینییەکان و زیاتر  قوڵبونەوەی کلتووری پێکەوە ژیان. هەروەک دیارە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لە سەرەتای دامەزراندییەوە تا ئەمڕۆ ڕۆڵ و پێگەی خۆی بەباشی گێراوە لە بواری ئاشتەوایی و سەقامگیری و کەمکردنەوەی بیری توندوتیژی، بۆیە لەم یادە وێڕای پیرۆزباییمان ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین بەهیواین بەردەوام بن لە کارو خەبات و خزمەتکردن.


 


یەکێتی مامۆستایانی کوردستان


21-9-2023