یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/01/2026 : 10:37:46
قه‌باره‌ی فۆنت

لەهەمبەر شەڕو هێڕشەکانی سەر گەڕەکی ئەشڕەفیەو شێخ مەقسود لە پارێزگای حەلەب، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوەو ئیدانی ئەو هێڕشانەی سوپای سوریا بۆ سەر کورد دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


بە ئامانجگرتنی کوردو خەڵکی سڤیلی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشڕەفییە لە حەلەب، بەهەموو پێوەرێک پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مافەکانی مرۆڤ و رێسا نێودەوڵەتیەکانە، هیچ یاساو لۆژیکێک جگە لە دەمارگیری کوێرانە؛ رێگە بەو هێڕش و کوشتن و ستەمە گەورەیە نادات.


بە توندی ئیدانەی ئەم هێڕشانە دەکەین، هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو هێڕشکارییە بەرامبەر کورد بێ دەنگ نەبێت، داوا لە دامەزراوەو کەسایەتی ئایینی کوردو عەرەب لەناو سوریا دەکەین بەرپرسیارانە رۆڵی خۆیان ببینن و فاکتەری هێورکردنەوەو راگرتنی شەڕ بن نەک فووکردن، داواش لە حکومەتی سوریا دەکەین ئەو شەڕو دەستدرێژییانە رابگرێت، لە بری گەمارۆو گرژی و شەڕ، دانوستان و ئاشتی و دیالۆگ بکاتە هەوێنی بونیادنانی سوریای نوێ و مافی پێکهاتەکان لەبەرچاو بگرێت.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


9ی1ی2026