یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بۆ کۆچی دوایی دایکی بەرێزیان یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی د.عومەر مەلا حسن مرۆ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بەرواری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی عێراق: پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت؛ پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   مه‌كته‌بی ته‌نفیزی: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات    *****    *****   ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ يادى دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا    *****    *****   پەیامی بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان    *****    *****   جێگری سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات   
باشتر وایە حاجیەکانمان قوربانی لە کوردستان ئەنجام بدەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2015 : 14:21:40
قه‌باره‌ی فۆنت
ساڵانە حاجیانی هەرێمی کوردستان لە سەفەری حەجدا، وێرای فیدیەکانی حەج، رێوڕەسمی قوربانیش لە حەج ئەنجام دەدەن، بەڵام یەکێتی زانایان داوا لە حاجییە بەرێزەکان دەکات ئەم خێرە لە کوردستان بکەن باشترە، لەو بارەوە دکتۆر عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان گووتی: هەموو لایەك ئەو راستییە دەزانن کە ئێستا کوردستان بە دۆخێکی ناخۆشی ئابووری تێپەڕ دەبێت، ئەوەش لە دەرەنجامی تێکچوونی کاتەکانی پێدانی مووچەو، بڵاوبوونەوەی بێکاری و، هاتنی رێژەیەکی زۆری ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان، بۆیە لە حاڵی ئێستادا هەر خیرو چاکەیەك لە کوردستان ئەنجام بدرێت لە هەر شوێنێکی تر باشترە، بۆیە لێرەوە داوا لە حاجیانی بەرێز دەکەین، هەروەها داوا لە کەس و کاری حاجیانیش دەکەین حاجییە بەرێزەکان ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە بری مەککە قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن.


هەروەها سەرۆکی زانایان زیاتر گووتی: بۆ ئەم مەبەسەتە راوێژمان لەگەڵ لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان کرد، ئەوانیش پشتیوانی ئەو رایە دەکەن، بەوەی حاجیەکان لە رێگەی تەلەفۆنەوە کەسێکیان بکەنە وەکیلی خۆیان و لە کوردستان ئەم کارە ئەنجام بدەن، بۆ قۆناغی ئێستای کوردستان ئەمە خێرو پاداشتی زیاترە لە بردنە مەککەی پیرۆز.

 هەروەها سەرکی زانایان تەئکیدی لەوەش کردەوە، کە لە رۆژگاری ئەمرۆدا ئەوەی ماڵە هەژارێك لە هەژاری و کەمدەرامەتی رزگار بکات، هیچی لە خێری قوربانیکردن کەمتر نییە..