قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
پاش ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی فه‌توامان له لقی (موسڵ) به نوسراوی ژماره (217) له به‌رواری 15/11/2025، داوایان كرد، كه حوكمی ده‌ڵاڵی بۆ گه‌شتی عومره ڕون بكرێته‌وه؛ چونكه له ئێستادا خه‌ڵكێك فێربوون پاسپۆرت له كه‌سانێك وه‌رده‌گرن كه به‌نیازی سه‌فه‌ری عومره‌ن، بۆ نمونه پێیان ده‌ڵێن: گه‌شته‌كه به (400) چوارسه‌د دۆلاره، پاشان ئه‌و ده‌ڵاڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ڕێك ده‌كه‌وێت به(350) دۆلار، ئه‌و (50 ) دۆلاره ده‌ڵاڵ بۆخۆی هه‌ڵیده‌گرێت، له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌ڵاڵه له‌و سه‌فه‌ره‌دا هیچ مه‌سره‌فێك ناكات وه‌ك: كرێی هۆتێل و سه‌یاره‌و فیزه.. هتد، هه‌روه‌ها عومره‌كاره‌كانیش له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان ده‌ڵاڵ و كۆمپانیا ئاگادار نین و هه‌ر واده‌زانن نرخی عومره‌كه‌یان به (400) دۆلاره.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 8/شعبان/1447ه = 27/1/2026م دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ئه‌و مامه‌ڵه‌ی ده‌ڵاڵییه به‌و شێوه‌یه‌ی له پرسیاره‌كه‌دا هاتووه دروست نییه، چونكه غه‌ش و خواردنی ماڵی خه‌ڵكه به‌بێ به‌رامبه‌ر، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ)) سورة البقرة: 188، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رموێت: (من غش فليس مني) رواه الإمام مسلم في صحيحه عن أبي هريرة - رضي الله عنه–
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ بڕه پاره‌یه‌كی زیاد له نرخی بازاڕ نه‌كه‌وته سه‌ر شانی عومره‌كارو نرخی سه‌فه‌ره‌كه له بازار به نمونه هه‌ر (400) دۆلار بوو پاشان كۆمپانیا له حیسابی خۆی بڕێك پاره‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌ڵاڵه‌كه له پاداشتی ئه‌وه‌ی كه نه‌فه‌ری بۆ هێناوه دروسته و ئیشكالی شه‌رعی نییه، چونكه له بابی جه‌عاله‌یه یاخود سه‌مسه‌ره‌و ده‌ڵاڵییه.
وه پێویسته مه‌سره‌فه‌كانی سه‌فه‌ری ده‌ڵاڵه‌كه له‌سه‌ر حیسابی عومره‌كاره‌كان نه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نها له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كه بێت، وه پێویسته ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ڕوون و ئاشكرا بێت و خاڵی بێت له غه‌ش.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر عومره‌كار بۆ خۆی به‌كه‌سێكی وت ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كی باشم بۆ بدۆزیته‌وه بڕێك پاره‌ت پێ ده‌ده‌م به مه‌رجێك بۆی ڕوون بكاته‌وه كه نرخی عومره‌كه‌ی چه‌نده ئەوە دروستەو حەڵاڵە. والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیّدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
15/شعبان/1447ه = 3/2/2026م = 14/ڕێبه‌ندان/2725ك