بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز دەفەرمووێت (وَٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِيمِ)
مانگگیران و خۆرگیران دیاردەیەکی گەردوونی و سروشتییە، زانست هۆکارەکانی دیاریکردوونەو، بەدرێژایی مێژوو ئەم دیارەدەیە روویداوەو تازە نییە.
لە فەرهەنگی ئیسلامدا مانگگیران وخۆرگیران دوو نیشانەی گەورەن لە نیشانەی دەستەڵاتی خودا، بۆیە لەم کاتەدا نوێژو زیکرو پاڕانەوەو ئیستغفارکردن سوننەت و پێویستە..
لەهەمان کاتدا، ئەم دیاردە فەلەکی و گەردوونییە جێی رامان و قوڵبوونەوەیە لە گەورەیی دەستەڵاتی خوای گەورە، کە چۆن و بە چ میکانیزم و رێسایەکی فیزیکی و هەندەسەیەکی وردو سەرسوڕهێنەر ئەم گەردوونە بەڕێوە دەبات و کارلێک و تەواوکاریان لە نێوان هەیە.
بە پێی زانیاری فەلەکناسەکان ، ئێوارەی ئیمرۆ یەکشەممە ۷ی ئەیلولی ۲٠۲۵ مانگگیران لە هەرێمی کوردستان روودەدات، بۆیە لە روانگەی هەستی دیندارییەوە، داوا لە مامۆستایانی ئایینی و موسڵمانان دەکەین سوننەتی نوێژی مانگگیران زیندووبکەوەو نزای خێر بکەن..
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
٧/ ٩/ ٢٠٢٥