یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
یەکێتی زانایان: لە پەیامێکدا بە توندی ئیدانەی بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی سوریا دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/01/2026 : 19:44:43
قه‌باره‌ی فۆنت

وەزارەتی ئەوقافی سووریا نووسراوێکی بۆ گوتاربێژانی مزگەوتەکانی سووریا ناردووە تێیدا هێرشەکان بۆ سەر کورد و رۆژئاوای کوردستان بە "فتوحات" ناودەبات، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەم بارەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

(وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ) الشعراء:227.

بە نیگەرانیەکی قوڵەوە ئاگاداری رەوشی بارودۆخی کوردانی رۆژئاواین، کە وێڕای ئەو هەموو ستەم و هێڕش و داگیرکاری و شاربەدەرو تاوانانەی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کورد ئەنجام دەدرێت، وەزارەتی ئەوقافی سوریا گشتاندنێکی بڵاوکردۆتەوەو داوای قنوت و دوعا خوێندن لە سەرجەم پێشنوێژو وتارخوێنانی وڵاتەکەی دەکات بۆ سەرکەوتنی سوپای سوریا بەسەر هاوڵاتیانی کورد، لەگەڵ تەکبیر لێدان لە هەموو مزگەوتان وەک دەربڕێنی خۆشی بۆ سەرکەوتن و فەتحی کوردستانی رۆژئاوا.

ئەم بڕیارە وێڕای ئەوەی پەڵەیەکی رەشە بۆ دامەزراوەی ئایینی سوریا، ئاماژەیەکی نامۆیە بۆ وڵاتێک کە بانگەشەی موسڵمانێتی بکات، چونکە ئەم هەنگاوە بە هەموو پێوەرێک پێچەوانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستە شۆڤێنی و نا شەرعیە دەکەین، داواش لە سەرجەم ناوەندو کەسایەتی ئایینی نێو سوریا و جیهانی ئیسلامی دەکەین لەئاست ئەو کردە تاوانکاری و ناڕەوایە هەڵوێستیان هەبێت و ویژدانیانیان بجوڵێت، ئەرکە رێگە نەدەن ستەم و هێڕشکاری لەژێر ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام پەردەپۆش بکرێت و، ئایەت و چەمک و زاواوەی ئایینی بۆ فەتح و ئیبادەکردنی گەلێکی موسڵمان بەکار بێنن، چونکە ئیسلام بەرییە ئەو جۆرە رەفتارە نامرۆڤانەیە، تەنانەت ئیسلام لەکاتی جەنگیش رێگەی نەداوە ژن و منداڵ و هاوڵاتی قەتلوعام بکرێن.

داواش لە سەرجەم وتاربێژانی کوردستان دەکەین لەوتاری  هەینی داهاتوو، وێڕای ئیدانەکردنی هێڕشەکان؛ ئەو کردە دژ بە ئایین و ئینسانیە بۆ خەڵک روون بکەنەوەو لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی تەئکید لە پەیامی ئاشتی و دیالۆگ و یەکهەڵوێستی گەلی کورد بکەنەوە، کە مایەی خۆشحاڵیە کورد لەهەر چوار پارچە گەلێکی موسڵمانەو دەنگێکی شاز لێرەو لەوێ لەم شوناس و مەبدەئە ئایینە کەم ناکاتەوە، مایەی شەرمەزاریشە بۆ ئەوانەی لەژێر ناوی ئیسلام دەیانەوێ تاوان و هەڵسوکەوتی ناموسڵمانانە بشەرعێنن..

 

مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

20ی1ی2026