لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌زیزی هۆرێنی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان:
له‌به‌رواری 18/2/2011 شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق و مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا، له‌شاری خانه‌قین سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عه‌زیزی موفتی ناوچه‌ی خانه‌قینیان كردو له‌و سه‌ردانه‌دا له‌ ته‌ندروستی مامۆستایان كۆلێیه‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ گرفتاری نه‌خۆشی یه‌ و داوای شیفای به‌په‌له‌یان له‌ خوای گه‌وره‌ بۆكرد و له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێزیان زۆر خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و ده‌ستخۆشی له‌ یه‌كێتی زانایان كرد كه‌هه‌میشه‌ په‌رۆشی ئه‌ندامه‌كانی و مامۆستایانی ئاینی یه‌.