لقی سۆران له‌ئاهه‌نگی یادی مه‌ولوود بازاڕٍه‌كانی سۆران ودیانا به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندی لقی سۆران
به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) وبه‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌موسولمَانان شاندێكی لقه‌كه‌مان هه‌ردوو بازاڕی سۆران ودیانای به‌سه‌ركرده‌وه‌و، له‌نزیكه‌وه‌ به‌وبۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی وده‌ستخۆشانه‌ی له‌دوكانداره‌كان كرد، به‌ بۆنه‌ی رازاندنه‌وه‌یان وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆهاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ خواست.

شایه‌نی وتنه‌: شاندی لقه‌كه‌مان پێكهاتبووله‌به‌رێزان (مه‌لامسه‌فا فه‌تاح، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، مه‌لا خالید ئالانی، هه‌روه‌ها به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌ی سۆران ودیانای یه‌كێتی زانایان .