ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایان ئاهه‌نگی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر به‌رز راده‌گرێت

مه‌لا ره‌سول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق:
سه‌رله‌به‌یانی 15/2/2011به‌ بۆنه‌ی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) ناوچه‌ی خه‌لیفانی یه‌كێتی زانایان به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لقه‌كه‌مان ونوێنه‌رانی دام وده‌زگاومامۆستایانی ئاینی وجه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه‌ ئا هه‌نگێكی سازكرد.

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوپاشان وتاری ناوچه‌ی خه‌لیفانی زانایان پێشكه‌ شكرا.

دوابه‌دوای وتاره‌كه‌ی ناوچه‌ وتاری لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید پێشكه‌شكراو تیایدابه‌وبۆنه‌وه‌ پیرۆبای ئاراسته‌ی موسولمانان وئاماده‌بوانكردوهه‌لوه‌سته‌ی له‌سه‌رچه‌ندین لایه‌نی به‌رزی ژیانی پێغه‌مبه‌ركردو هیوای خواست كه‌موسولمانان جگه‌ له‌ مه‌دح ‌وستایشكردنی ئه‌وپێغه‌مبه‌ره‌ پێویسته‌ چاوله‌ئاكارو ره‌فتاره‌ جوانه‌كانی بكرێت .
پاشان ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌چه‌ندین سروود كۆتایی پێهات .