وەڵامێک بۆ ئەو مەلای کە شەرم لەڕابردووی خۆی دەکات

زۆرن ئەوانەی کە ڕابردوویەکی تەموو مژاوویان هه یە و لەکۆمەڵگادا، نرخێکی ئەوتۆیان نییە، ئەویش بەهۆی پەت پەتێن و ئەم سەرو ئەوسەریانەوەو ئارامنەگرتنیان لەسەر یەک ڕیگەو ڕێبازو پابەندنەبوون و بێسەرو بەرییانەوە،

 

بەلام لە هه موو ناخۆشترو ناشیرین تر ئەوەیە کە زانای ئایینی پابەندی پەیامەکەی خوا نەبێت و لەپەنای ئەو ئایینەداو بۆ مەرامی تایبەتی و شەخصی و خۆی کۆمەڵە گەنجێک یان کۆمەڵە موسڵمانێک بەکار بهێنێت و بەچەندەها هه ڵدێر و لاڕێیاندا ببات و دواتریش خۆی لێ دەرباز بکات بڵی (انی اخاف الله رب العالمین) .

کاک مەلا عمری سەلەفی ئەوسا و ، پارێزەری ئێستە ( وفیه مافیه) لەبەرنامە تایبەتەکەی خۆیدا لە کەناڵی زاگرۆس باسی سۆفی کردو بەشیوەیەکی ناڕەوا ناوی هێنان گوایە سۆفییەک کاتی خۆی دوعای بۆ یەکییەتی سۆڤییەت کردووەو لێی بووە بەیەکێتی (سۆفییەت) .

 

بەداخەوە ئەم بابەتەشی وەک بابەتەکانی تر شێواندووە بەسەریەکدا و بە پێچەوانەوە باسی لێ وە کرد یان هه ر چاوی بە سۆفییەکاندا هه ڵنایەت و دەیەوێت مێژووی پاکی سۆفییەکان بە پێچەوانە باس بکات و بییانخاتە ژێر پرسیارەوە.

 

ڕاستی و دروستی ئەو بابەتە ئەمەیە ، کەلە ساڵەکانی ١٩٦٠ کاندا کە شیوعییەکان دەسەڵاتێکی زۆریان هه بوو لەهه ندێک ناوچەی کوردستاندا و زۆرجار خەلکیان وا لی دەکرد کە پێویستە دوعا بۆ یەکێتی سۆڤییەت بکرێت چوونکە ئەوانن مافی کرێکارو هه ژار دەدەن و پاریزەری مافەکانیانن.

 

لەشارۆچکەی پێنجوێنیش جەنابی زاناو خواناسی گەورە مامۆستا ملا ( عارفی پێنجوێنی ) ئەو کات لەلایەن شیوعییەکانی ئەوناوچەیەوە توشی چەندە ئازارو دەردەسەری بوو بوو، ڕۆژێک بەزۆر دەیبەنە سەربانی مزگەوت و پیی دەڵین یان دەبێت دوعا بۆ یەکێتی سۆڤییەت بکەیت یان دەتخەینە خوارەوە، جەنابی مامۆستاش دەست بەرز دەکاتەوە دەفەرمووێ خوایە یەکێتی (سۆفییەت) سەرخەیت و دەست بەباڵیانەوە بگریت ئەمە حەقیقەتی ئەو باسەو مامۆستا بەم شیوەیە خۆی لەشەری شیوعییەکان دەرباز دەکات و لەبری ئەوەی دوعا بۆ یەکێتی سۆڤییەت بکات دوعای بۆ یەکێتی سۆفی کرد.

 

بۆیە جەنابی کاک مەلا عمر تکایە ڕاستییەکان مەشیوێنەو وەک خۆی بیانگێرەوە نەک بەپێچەوانەوە، تکاش دەکەین وەک چۆن لەزۆر بەرنامەو جێگەو شوێندا شەرمت لەڕابردووی خۆت کردووەو پەشیمانی خۆت نیشان داوە ، عەیب نییە ئەم جارەش پەشیمان بەرەوە لەم قسەیەت و ڕاستتیەکەی بە بینەران و موسڵمانانی کورد ڕابگەیەنە وەک ئەم شێوەی کەباسمان کرد، نەک ئەوەی کەجەنابت باست لێوە کرد .

 

*پیسنوێژو ووتارخوێنی مزگەوتی ( الرحمن ) لە سلێمانی