رۆژ نیە ئەنفال نەكرێینەوە

 

18پاكیزە فرۆشراوەكەی كورد بە میسر

 

تازە نیە گوێبیستی ئەوهەوالە دلتەزێنە دەبین، هەركاتێكیش گوێبیستی ئەبین لە ڕاستیدا زامێكی تر دەخاتە سەر زامەقولەكانی ئەنفال، حكایەتێكی تری پڕ لە دراژیدیای رووداوەكانی ئەنفالمان بۆ زیادەكات، ئەو دراما میسریەی كە ئێستاش پەخش دەكرێت‌ خەریكە پەردەی گوماناوی‌و تەواوی رَاستیەكان دەردەخات‌و، ئەركێكی قورسیش دەخاتە ئەستۆی ميللەتی كورد بە گشتی و حكومەتی هەریمی كوردستان بەتایبەت كە گرنگە بەلای كەمەوە ئەو خالانە هەنگاو بنێ.

1-  دەستپێكی كاری كۆنگرەی نەتەوەیی باسكردن بێت لەو مەسەلەیەو دۆسیەكەی بكرێتە دۆسیەیەكی نەتەوەیی بۆ ئەوەی باشتر وریای دوژمنەكانمان بین وجارێكیتر نەكەوینەوە داوی جینۆساید‌.

2- پچڕاندنی پەیوەندیەكان لەگەل میسر بە فەرمی تا یەككلایكردنەوەی مەسەلەكەو ڕاگەیاندی بۆ ڕای گشتی.

3- ڕێكخستنی خۆپیشاندانێكی گشتی بۆ دەربرینی ناڕەزایی لە ناوەوه و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەرامبەر ئەم كارە قیزەونە .

4- تۆماركردنی سكاڵا لە دژی ئەو دڕندانەی كە بەو كارە هەستاون لە حكومەتی عێراق‌و میسر، بەتایبەتیش لەسەر خودی حوسنی ناموبارك و دارودەستەكەی كە بەلای منەوە تاوانباری سەرەكیە لەو مەسەلەیە.

5- داوای لێبوردنی فەرمی لەلایەن هەردوو ولاتەوە لە گەلی كورد بە شیوەیەكی شەرمەزاریانە .

6- قەربووكردنەوەی ماددی ومەعنەوی گەلی كوردو بەتایبەتیش ئەنفالكراوەكان لەلایەن هەردوو ولاتی عەرەبیەوە كە هەرچەندە هیچ شتێك نیە ببێتە مایەی قەرەبووكردنەوەی ئەوبابەتە.