لەراپۆرتی ساڵانەی خۆیدا،،وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژە بەبۆچونێكی لیژنەی فەتوای یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان دەكات.

مەریوان نەقشبەندی - راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف
لەراپۆرتی ساڵانەی خۆیدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەبارودۆخی ژنان و ئافرەتان و مافەكانیان لەهەرێمی كوردستان كردوە و تیایدا هاتوە كە خەتەنەكردنی مێینە لەهەرێمی كوردستاندا قەدەغە نیە، راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ ساڵی 2010تیشكی خستۆتە سەر ڕەوشی ژنان و ئافرەتان و مافەكانیان و ئاستی توندوتیژی دژی مێینە و تیایدا ئاماژە بە هەوڵی هەندێك لەرێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بۆ نەهێشتنی خەتەنەكردنی مێینە لەهەرێمی كوردستان دەكات و باسی لە بۆچونی لیژنەی فەتوای یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كردوە كە لە 6ی تەموزی ساڵی 2010بڵاوكراوەتەوە و دەڵێت خەتەنەكردنی مێینە نەریتێكە لەپێش ئیسلامەوە لەناوچەكەدا هەبوە .
شایانی باسە ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی خۆی لەسەر رەوشی مافەكانی مرۆڤ لەسەرجەم وڵاتەكانی جیهاندا بڵاودەكاتەوە .