لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی فوڕقان له‌ چوارقوڕنه‌دا ده‌كات

راگه‌یاندنی لقی رانیه‌
رۆژی 7/4/2011 له‌ مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان به‌رپرسی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان و، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌رین و، به‌رپرسانی حیزبی وحكومی ده‌ڤه‌ری بیتوێن و، به‌شداری به‌رچاوی زانایانی ناوچه‌كه‌و كه‌سایه‌تی و پیاو ماقوڵان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر، مزگه‌وتی (الفرقان) له‌شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه‌،كرایه‌وه‌.

ئه‌مه‌و له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵای زه‌نگڵ به‌رپرسی لقی ڕانیه‌، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.

شایانی باسه‌: مزگه‌وته‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌لا قادر سینه‌مۆكی‌و، له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان دروست كراوه‌