ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ به‌ریتانییه‌ی قورئانی پیرۆزی سووتاند دادگایی كرا

دوێنێ سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ریتانی به‌تاوانی سووتاندنی نوسخه‌یه‌كی قورئانی پیرۆز دادگایی كراو تۆمه‌تباریش كرا به‌نانه‌وه‌ی تۆوی فیتنه‌.

(ساین ئوینز) یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌سیاسییه‌كانی پارتی نیشتمانی به‌ریتانی له‌هه‌رێمی وێڵز، له‌دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌یوتیۆب بڵاوبوویه‌وه‌و له‌وێوه‌ناوبراو له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ی نووسخه‌یه‌كی قورئانی پیرۆزی سووتاندو ئه‌وه‌ش بووه‌مایه‌ی نیگه‌رانی موسڵمانانی جیهان و به‌تایبه‌تیش به‌ریتانیا، دوێنێ ناوبراو دادگایی كرا.

ناوبراو له‌دادگایی كردنه‌كه‌ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی وه‌ك هه‌ڵوێستێك نیشاندا بۆ راكێشانی سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ترس ئیسلام بكه‌نه‌به‌رگێك بۆ دژایه‌تی كردنی.


له كورديو