شاندێكی لقی شه‌قڵاوەی یەكێتی زانایان بوجیا ناوچەی بالیسان بەسەردەكاتە وەو به‌شداری پرسه‌یه‌ك ده‌كات

راگه‌یاندنی لق:
به‌رواری 10/4/2011 شاندێكی لقی شه‌قڵَاوەی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كە پێكهاتبو لە بەرێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو بەرپرسی لق و، هەریەك لە مامۆستا مه‌لاعوسمان لاسەیی و، مامۆستا مه‌لا سابیر دۆرەیی كارگێڕانی لق و، مامۆستا مه‌لا سلیَمان بەرپرسی ناوچەی شەقڵاوە، بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لە رەوشی زانایانی دۆڵی بالیسان‌و، گە یاندنی چەند پەیام‌و رێنمایێكی نوێی یەكێتی زانایان بە مامۆستایانی دەڤەرەكە، سەردانی ناوچەی بالیسانیان كرد‌و، لە لایە ن بەڕێزان بە رپرس‌و كارگێڕانی ناوچەكە، بە گە رمی پێشوازیان لێ كرا.

هه‌ر هه‌مان شاندو لە هەمان رۆژدا بە شداریان كرد لە پرسەی خوا لێ خۆشبو مامی مامۆستا مه‌لا جه‌لال لە گوندی ئەنگوز سەر بە ناحیەی شكارتە.