له‌ رۆژی ژینگه‌دا ئه‌وقافی سۆران هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ئه‌نجام ده‌دات


راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی 16/4/2011 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران هه‌ڵمه‌تێكی سه‌تاسه‌ر بۆ پاككردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ئه‌نجام دا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌ لێدوانێكی دا رایگه‌یاند، بووه‌ته‌ به‌رنامه‌یه‌كی ساڵانه‌ له‌ رۆژی ژینگه‌دا به‌ به‌شداری سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارانی مزگه‌وته‌كان هه‌ڵمه‌تی پاك و خاوێنكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌رێت. ئه‌گه‌رچی مزگه‌وته‌كان له‌ ئاستێكی باش دان له‌ پاك و خاوێنی، به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ وه‌ك فاكته‌رێكه‌ بۆ پاكبوونه‌وه‌ی گشتی مزگه‌وته‌كان، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ جێی خۆشحاڵی هاوڵاتییان.

جێگه‌ی وتنه‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆرانه‌وه‌ ئاماده‌كرابوون، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ سه‌عات هه‌شتی به‌یانی ده‌ستی پێكرد و تاوه‌كو 11ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وامی هه‌بوو.