زانایانی ئایینی هه‌ڵمه‌تێكی وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن


راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌مه‌به‌ستی هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان له‌ كێشه‌ و گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێكخراوی ستارت (start) بۆ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران و لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی هه‌ڵمه‌تێكی هوشیاری بۆ ئافره‌تان له‌ سنوری قه‌زاكانی سۆران و رواندز و ناحییه‌كانی قه‌سرێ و دیانا سازكرد، كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا مامۆستایانی ئایینی (عبدالله احمد و تاهیر حمد حمدامین) چه‌ندین بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر تێڕوانینی ئیسلام بۆ مافی ئافره‌ت و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان و خه‌ته‌نه‌كردنی كچان خرانه‌ روو، هه‌روه‌ك راشیان گه‌یاند كه‌ ئایینی ئیسلام داكۆكی له‌ ئافره‌ت ده‌كات و هه‌موو ماف و ئه‌ركێكی بۆ دیاری كردووه‌.

لای خۆیانه‌وه‌ به‌شداربووانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ سیمیناره‌كان و به‌ هه‌نگاوێ گرنگیان دانا بۆ وشیارتركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا.