لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه‌نه‌دی: مردنی منداڵ په‌یوه‌ندی به‌ جگاره‌كێشانه‌وه‌ هه‌یه‌


به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه‌نه‌دی، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2/5/2011) بڵاوكرداوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ژنه‌ دووگیانانه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوی جگاره‌كێش ده‌ژین یان كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، زیاتر ده‌بنه‌ هۆكاری بوونی منداڵی مردوو‌و، یان قه‌باره‌ بچووك، یان سه‌ر گچكه‌.

ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ پێی وایه‌ جگاره‌ زه‌ره‌ر به‌و كۆرپانه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌ناو ره‌حمی دایكیان دانه‌.