مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به یاوه‌ری مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا سه‌دیق ئیلینجاغیان كرد له هه‌ولێر، كه مامۆستا له‌به‌ر نه‌خۆشی له ماڵه‌وه‌یه، شاندی یه‌كێتی زانایان دڵنه‌وایی مامۆستایان كرد‌و، دوعای خێرییان بۆ كرد، هه‌وره‌ها ئاماده‌یی یه‌كێتی زانایانیشیان بۆ هاریكاریكردنی ده‌ربڕی.
مامۆستا مه‌لا سدیق زانایه‌كی ئایینی دیاری شاری هه‌ولێره‌و، ماوه‌یه‌كه له‌به‌ر نه‌خۆشی له ماڵه‌وه نا‌توانیت ده‌ر بچێت. |