ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه:
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 7/6/2011 شاندێكی باڵای لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له به‌ڕیبَزان به‌رپرسی لق‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، به یاوه‌ری زانایانی لێژنه‌ی فه‌توا، به مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی یادی دامه‌زراندن، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی (24)ی ڕاپه‌ڕینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد‌و، به‌ڕێزه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو و ئه‌ندامانی پێشوازیان لێكرا.
شایانی باسه: وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به‌م سه‌ردانه‌و به‌خێرهێنانیان، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا كه له‌خزمه‌ت زانایان و مزگه‌وته‌كان دابن، له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز به‌رپرسی لق وێڕای پیرۆزبایی، ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه: كه زانایان پێشه‌نگی شۆڕشه‌كانی كورد بوون، بۆیه شایسته‌ی ڕێزی زۆرن‌و، ده‌بێ پشتیوانی له داوا‌و كاره‌كانیان بكرێ.
|