لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نگی تێبینیه‌رایه‌تی ئه‌وقاف چه‌ند خولێكی قورئانخوێندن ده‌كه‌نه‌وه‌



به‌ مه‌به‌ستی فێركردنی قوتابیان‌و مندالانی موسڵمان له‌ سنووره‌كه‌یان لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نگی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شێخان هه‌ڵستان به‌ كردنه‌وه‌ی چه‌ند خولێكی قورئانی پیرۆز، له‌ سنته‌ری قه‌زای شێخان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌له‌كچی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌‌و ناحیه‌ی قه‌سرۆك‌و ناحیه‌ی ئه‌ترۆش.