دووشەممەی داهاتو تاقیكردنەوەی مورشیدە ئاینیەكانی سەفەری حەجی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێ‌.

بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاند كەوا رۆژی دووشەممە 20/6/2011تاقیكردنەوەی ئەو مامۆستا ئاینیانە بەڕێوەدەچێت كەداواكاریان پێشكەشكردوە بۆ ئەوەی وەكو مورشیدی ئاینی حاجیانی كوردستان سەفەری حەج بكەن.

سەلاح شێخ فەتاح نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە تەئكیدیشی كردەوە كەوا رۆژی دیاریكراو كاتژمێر 8.30خولەكی بەیانی لە(پارێزگای هەولێر – مزگەوتی سەواف)(پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان لەمزگەوتی خانەقای سلێمانی)(هۆڵی قوتابخانەی ئاینی لەپارێزگای دهۆك)تاقیكردنەوەكان بەڕێوەدەچن و هەركەسێك لەكات و شوێنی خۆیدا ئامادەنەبوو مافی بەشداربوونی لەتاقیكردنەوە نامێنێت.

شایانی باسە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە ئەمساڵ لەسەر خەرجی وەزارەت (40)مامۆستای ئاینی رەوانەی سعودیە بكات بۆ ئەوەی وەك مورشیدی ئاینی سەفەری حەج یاوەری حاجیانی هەرێمی كوردستان بن.