ئەم توێژینەوەیە دەربارەی دۆکۆمێنتێکی دەستورییە کەوا داڕێژراوە لەلایەن پێغەمبەر محمد (سەلام وصەلاتی خوای لەسەر بی) پاش کۆچکردنی بۆ مەدینەی منەوەرە، ئەو دۆکۆمێنتەی لە پێش دەستوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو دەستوری شۆڕشی فەڕەنسی دێت بەچەندین سەدەوە. ئەم دۆکۆمێنتە بنەمایەک بوو بۆ پێکەوەژیان لەنێوان دانیشتوانی مەدینەی منەوەرەوە، جا چ لەنێوان خودی موسلمانەکان بێت، یان لەنێوان موسلمانەکان و ئەوانی دیکە لە ئاینەکانی ترەوە، بەو پێیەی ماف و ئەرکەکانی دیاریکرد بوو بۆیان. هەوڵمانداوە لەم توێژینەوەییە سروشتی دەستوری بەڵگەنامەی مەدینە بسەڵمێنین، و تاوتوویی ئەو بۆچوونەمان کرد کەوا دەڵێیت قورئانی پیرۆز دەستوری موسلمانانە وپێویستیان بە دەستورێکی ترەوە نیە، و ئەوەمان خستە ڕوو کەوا ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بنەمای دەستوری نین، بەلکو بنەمای سەروودەستوریین. ولە کۆتایی توێژینەوەکەمان بە بەراورد لەنێوان ناوەڕۆکی بەڵگەنامەی مەدینە لەگەڵ بنەما دەستورییە هاوچەرخەکان، گەیشتینە دەرئەنجامێکی گرنگ، ئەویش ئەوەیە کەوا بەڵگەنامەی مەدینە دەستور بوو ولەپێش سەردەمی خۆی بوو بە چەند سەدەییەک. بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە دەتوانن کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن: http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=250 |