زانایان لەبەردەم گوشاری جاهیلی دا

مەبەست لەزانایان: لەلای بەندە (مەلای کورد)ە؛ ئەو ڕەسەنانەی بەدرێژایی مێژووی دینداری لە کوردستاندا دیندارانەو سەربەرزانەو سەربەستانە لەخەمی دین و ژینی میللەتەکەیاندا بوون. خاوەنی زمانی پاک وسادەو پەیامی ڕوون و مەزهەبی دیاری ئیمامی (شافیعی)بوون، لەنیشاندانی ڕێگای درووست لەمامەڵەو عیبادەتداو لەبوارو فیکرو عەقیدەشدا بێ دوودڵی ئەشعەری بوون.

مەبەست لە جاهیلی؛ ئەو کۆلکە خوێندەوارانەیه، کە بەردەوام هەڵپەی ڕیزی پێشەوەیانەو حەزدەکەن خەڵکی گوێیان لێبگرێ و پێشخۆیانیان بخەن، ئیترهەرئەوەندە فەرموویان لێ کرا، بیریان دەچێتەوە کە کۆلکە خوێندەوارن کۆڵن لەشەریعەت. بێ ئەدەبی بەرانبەر گەورە زانایان بەهەڵەو تاوان نابینن و سنوری خۆیان نازانن. بەپێچەوانەوە خۆیان هێندە لا گەورە دەبێ بەرانبەرئەو زانایانەی کە دەرسیشیان پێگوتون هەتا ئاداب و ئەدەب و ئەخلاقی ئیمامی نەوەوی و سەرمەزهەب وعاریفان و عالیمانی پێشینیان لەبیرچۆتەوە،و تا سنوری بێ ئەدەبی دەڕۆن بێ حورمەتی هەندێکیان دەگاتە ناو حەرەمی هەواڵان.

ئیتر بوونە نەهامەتی بەردەم زانایان و زەحمەتی عەقیدەیی و ئەخلاقی و فیکری و شەریعەتی بۆ زانایانی (مەلایان) کوردوستان، لێرەدا پێویستە زانایان بەگشتی ویەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان بەتایبەت وەک خەمخۆرێکی جیدی دین و ژینی میللەتی کوردو شەریعەتی ئیسلامی لە بواری فیکروعقیدەو ئەدەب و ئادابی شەریعەتی، لە چوارچێوەی کۆڕو سیمینارو نوسینی ووتارو کتێب کار لەسەرئەوە بکەن کە(جاهیلان) کە زۆرجار بۆ گەیشتن بەئاواتەکانیان بەخزمەتکاری نەیاران، نەبنە گرفت بۆ زانایان، یەکێتی زانایان ئەرکیەتی وەک هەمیشە ئەرکی پاراستنی شکۆی کوردوستان بگرێتە ئەستۆ.