له میانه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستاندا له سالیادی دامه‌زراندنی ئه‌م رێكخراوه‌دا , كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌ماوه‌ر میوانداری ڕێزدار (م .عبدالحمید سیوه‌یلی) كارگێری لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان كرد‌و ناو براو به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی له مێژوی كار‌و چالاكی ڕكخراوهكه كرد‌و ، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر زۆرێك له ئامانج و چالاكیه‌كانی ئه‌م رێكخراوه له ته‌مه‌نی پر شكۆیدا .ناو براو ڕایگه‌یاند " ڕێكخراوی یه‌كێتی زانایانی كوردستان به‌ته‌مه‌نترین ڕێكخراوی كوردستانی یه كه تائێستا توانیوێتی به‌به‌رده‌وامی سه‌قاڵی كار‌و چالاكیه‌كانی بێت له شاخ و شار " هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م رێكخراوه به‌رده‌وام له نوێبونه‌وه‌دایه و به‌رده‌وام له هه‌وڵی پرۆژه‌ی نوێ و ئامانجاردایه بۆ هاوڵاتیانی كوردستان "
|