بۆ زانینی نرخی

بۆ زانینی نرخی 10 ساڵ ........ برۆ له‌ ژن و مێردێك بپرسه‌ كه‌ تازه‌ جودا بووینه‌وه‌

بۆ زانینی نرخی 4 سالّ ......... برۆ له‌ قوتابیه‌ك بپرسه‌ كه‌ تازه‌ له‌ كۆلیژ ده‌رچووه‌

بۆ زانینی نرخی سالێك ......... برۆ له‌ قوتابیه‌ك بپرسه‌ كه‌ سه‌رنه‌كه‌وتووه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان

بۆ زاننینی نرخی مانگێك ........... برۆ له‌ داێكێك بپرسه‌ كه‌ منالێكی پێش وه‌خت بووه‌ ( واته‌ مناڵه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ نۆ مانگ له‌ داێك بووه‌ )

بۆ زانینی نرخی 1 هه‌فته‌ .......... برۆ له‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌یه‌ك بپرسه‌

بۆ زانینی نرخی 1 كات ژمێر .......... برۆ له‌ خۆشه‌ویستان بپرسه‌ ( له‌ عاشقان)

بۆ زانینی نرخی 1 خوله‌ك ............ برۆ له‌و كه‌سه‌ بپرسه‌ كه‌ پاسێكی له‌ ده‌ست چووه‌ و ده‌بێ چاوه‌روانی پاسێكی تر بێ

بۆ زانینی نرخی چركه‌یه‌ك یاخوود به‌شێك له‌ چركه‌ ............. برۆ له‌ مه‌له‌وان زانێك بپرسه‌ كه‌ نه‌یتوانی سه‌ركه‌وی له‌ سیباقێك به‌ هۆی دواكه‌وتنی بۆ ماوه‌ی چركه‌یه‌ك

بۆ زانینی نرخی ژیانت .............. برۆ له‌و كه‌سه‌ بپرسه‌ كه‌ ئێستا له‌ سه‌ر مردنه‌

بۆ زانینی نرخی یادكردنه‌وه‌ی خوودای گه‌وره‌ ............. بمره‌ و بزانه‌ چ شتێكی گه‌وره‌ت له‌ ده‌ست چووه‌