حکومەتی هەرێم گرێبەستی مامۆستایانی ئایینی خانەنشینکراو نوێ دەکاتەوە

حکومەتی هەرێم گرێبەستی مامۆستایانی ئایینی خانەنشینکراو نوێ دەکاتەوە

 

دوای ئەوەی بەهۆی كێشەی دارایی هەرێمەوە نوێكردنەوەی گرێبەستی هاوكاری ئەو مامۆستا ئاینیە خانەنشینكراوانە راگیرابوو كە ساڵانێكی دوورودرێژی تەمەنیان بۆ خزمەتكردنی مزگەوت و شوێنەپیرۆزەكان بەسەربردبو، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەست و خەرجكردنی هاوكاریەكانیان وەرگرت.

بەپێی ئەو بڕیارەی وەزارەتەكە وەریگرتووە "289 مامۆستای ئاینی خانەنشینكراو لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان جگە لەموچەی خانەنشینی خۆیان موچەیەكی هاوكاری وەردەگرن بەپێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان.

هاوكات ئەم مامۆستا ئاینیاینە لە 1/1/2015وە موچەكانیان بۆ خەرج دەكرێت و ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ئەوقاف لەپێناو باشتركردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی ئاینی كوردستانە.