لقی ڕانیە كۆبونەوەی ئاسایی و چەند چالاكیەكی ئەنجامدا

 


١. بەرواری (٢٥/٦/٢٠١٥) لقی ڕانیە كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی لە مانگی رەمەزان ئەنجامدا بە ئامادەبوونی بەرپرس و ئەندامانی لق و بەرپرسی ناوچەكان ، سەرەتا چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز خوێندرایەوە دواتر بەرپرسی لق وێڕای دەستخۆشی لەكارەكان باسی لە گرنگی مانگی رەمەزان پیرۆز كرد ، و دڵخۆشبوو بە كاری زانایان كە ئاوا خۆ ماندوو دەكەن بۆ كاری خێر هەروەها باس لە ڕەوشی ئێستای كوردستان كرا و هیوا خوازرا كە بە خێر بگوزەرێت هەروەها باس لەو قەیرانانە كرا كە ئێستا لە كوردستان هەن داواكرا كە قەیرانی تر چیتر نەیەنە كایەوە ، بە ڕاپۆرتی ناوچەكان كۆتایی بە كۆبوونەوەكە هات .


٢. ڕاگەیاندنی لق سەرەتای مانگی (٦) هۆڵی تاقیكردنەوەی خوێندنگەی ئایینی ڕانیەی بەسەركردەوە بەمەبەستی چۆنیەتی بەڕێوە چونی تاقیكردنەوەكان كە ساڵانە ئەنجامدەدرێت.


٣. لە مانگی ڕەمەزان لە بارەگای لق پێشوازی كرد لە حاكم سەمەد حاكمی ناحیەی حاجیاوا و بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەڕین كە بە مەبەستی ڕونكردنەوەی ئایینی(كاوە محمد ئەمین) سەردانی لق و لیژنەی فەتوایان كردبوو دەركەوت كە ناوبراو هیچ كێشەیەكی نیە و بە چونەدەرەوەی بۆ وڵات ئایینی خۆی هەر ئیسلامە و نەی گۆڕیوە.