داعش چوار زانای ئایینی گوللـه‌باران ده‌کات

لەناوەندی شاری موسڵ و بەپێش چاوی خەڵكەوە چوار مامۆستای ئایینی لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعشەوە گولـلەباران كران.


بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (سۆمەرییە نیوز)، بەبەرچاوی هاوڵاتیانی شاری موسڵ، گروپە چەكدارەكانی داعش چوار مامۆستای ئاینیان لەسەر بیروڕای جیاواز لەناوەندی شارەكە گولـلەباران كردووە.


سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە، مامۆستا ئاینییەكان پێگەی ئاینی و كۆمەڵایەتیان لە موسڵدا هەبووەو بریتی بوون لە هەریەكە لە (عومەر بەرەكات) و (نازم نعێمی) و (عەبدولڵا سەماك) و (موحەمەد موحسین دەباغ).


 


کوردیو